دابەزینی ئاستی بێکاری لە هەرێم بۆ سەتی 11
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i364033-دابەزینی_ئاستی_بێکاری_لە_هەرێم_بۆ_سەتی_11
بەڕێوەبەری گشتیی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی هەرێمی کوردستان باسی دابەزینی بێکاریی لە هەرێم دەکات بۆ سەتی یازدە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 15, 2019 05:39 Asia/Tehran
  • دابەزینی ئاستی بێکاری لە هەرێم بۆ سەتی 11

بەڕێوەبەری گشتیی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی هەرێمی کوردستان باسی دابەزینی بێکاریی لە هەرێم دەکات بۆ سەتی یازدە .

بەپێی راپۆرتی کوردپرێس ، عارف حیتۆ لە دیمانەیەکدا لە گەڵ کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئێن ئاڕ تی ، رایگەیاند بە پێی ئامارێک کە کە لەلایەن وەزاڕەتی پلاندانانی هەرێمیی کوردستان بڵاوبووتەوە ،  رێژەی بێکاری لە هەرێم لە ساڵی 2017 زایینی سەتی 13 بووە و لەم ساڵی زایینیدا بۆ سەتی یازدە دابەزیوە .

بەڕێوەبەری گشتیی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی هەرێمی کوردستان وتیشی پێش ئامادەبوونی داعش و قەیرانی ئابووری ، رێژەی بێکاریی لە هەرێم سەتی شەش بووە و بە دەسپێبوونی شەڕەکە ، بۆ سەتی 13 و زیاتر بەرزبووەوە .

بەڕێوەبەری گشتیی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی هەرێمی کوردستان گوتی فەرمانگەی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی هەرێمی کوردستان بە هاریکاریی لە گەڵ رێکخراوێکی ئاڵمانی ، ناونووسینی لاوانی لە هەرێم دەستپکردووە و بەمزوانە راپۆرتی دواجار لەمبارەوە ئامادە دەکرێ .