پێشوازیی کوردەکان لە کەل و پەلی بەرهەمی ئێرانی لە پێشانگەی هەولێر
سەرکۆنسولی ئێران لە وڵاتی ئێراق، پێشوازیی گەرم و بەرچاوی بازرگانان و چالاکانی بواری ئابووریی هەرێمی کوردستان لە کەل و پەلی بەرهەمی ئێرانی بە نیشانەی هۆگرییان بەرامبەر بەو شت و مەکانەی زانی کە لە ئێراندا بەرهەم دێن.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ "مورتزا عبادی" سەرکۆنسولی ئێران لە ئێراق ئێوارەی ڕۆژی شەممە لە دیداری بەرپرسانی ژووری بازرگانی و چالاکانی ئابووریی پارێزگای زەنجان، بە ئاماژە بە بەڕێوەچوونی پێشانگەی تایبەتی ئێران لە هەوڵێر وتیشی: بەشداریی چالاکانی ئابووریی زەنجان لە پێشانگەی تایبەتیی شت و مەکی بەرهەمی ئێران لە هەولێر نیشانەیەکی باش و پۆزتیڤە.
عەبادی وتی: کۆنسولخانەی ئێران لە ئێراق هەوڵ دەدات بۆ دامەزرانی پێوەندیی دوولایەنە و بەهێزتر لە گەڵ کوردەکان.
سەرکۆنسولی ئێران لە ئێراق بە ئاماژە بەوەی کە کۆنسولخانەی ئێران بازرگانان و چالاکانی بواری ئابووریی ناوچەی هەرێمی کوردستانیش لە ڕێگای فەرمییەوە بە لایەنی ئێرانی پێناسە دەکات، وتیشی؛ کۆنسولخانەی ئێران ئامادەی بەڕێوەبردنی پێشانگەی سەربەخۆ و تایبەتی زەنجانییەکان لە هەرێمی کوردستاندایە.
پێشانگەی تایبەتی بەرهەم و کەل و پەلی پیشەسازیی ئێران ١١ تا ١٥ی ژوەن لە هەولێر بەڕێوە چوو و ٢٨٠ کۆمپانیای ئێرانی لەوان ٣٢ کارگەی بەرهەم هێنەر و چالاکی ئابووریی پارێزگای زەنجان لەم پێشانگەیە لە بواری جۆربەجۆر، کەل و پەل و شت و مەکی بەرهەمی خۆیان خستە بەرچاوی سەردانکەرانەوە.