مەسرور بارزانی دانیشتنی هەڵبژێردرانی وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات
سەرۆک وەزیران فەرمانبەریی پێکهێنانی کابینەی حکوومەتی تازەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە لە درێژەی ڕۆژانی داهاتوو لەگەڵ اپرتە سیاسییەکانی هەرێم بۆ هەڵبژێردرانی وەزیرانی کابینە دیدار دەکات.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی کوردپرێس بە گێرانەوە لە هاووڵاتی، مەسرور بارزانی ئەندامی پایەبەرزی مەکتەب سیاسی پارتی و سەرۆک وەزیران فەرمانبەری پێکهێنانی کابینەی دەوڵەتی تازەی هەرێمی کوردستان دوای دانیشتنێک لەگەڵ مەکتەب سیاسی پارتی، لە کۆری هەواڵنێران دا ڕایگەیاند کە بەرلەمە ڕێککەوتننەکانی پیویست لە نێوان پارتەکان لە دەوڵەتی تازەی هەرێم،سەبارەت بە ، بەرەبەشی پارتەکان لە دەوڵەت، پۆستەکانی دەوڵەتی ئەنجام دراوە و هەر ئێستا دەبێ پارتە سیاسییەکان، ناو و پێشینەی بەربژارەکانی خۆیان بۆ وەرگرتنی ئەم پۆستانە ڕادەستی ئەو بکەن.
ئەو گوتیشی کە لە دوو داهاتوو دا بۆ وتووێژ لەگەڵ پارتە سیاسییەکانی هەرێم، لەبارەی بەربژارەکانی پۆستەکان کۆدەبێتەوە. هەروەها هیوای خواست کەبەربژارەکانی وەرگرتنی پۆستە دەوڵەتییەکانی تازەی هەرێمی کوردستان پێش لە کۆتایی مۆڵەتی ٣٠ رۆژەی پەرلەمان هەڵدەبژێردرێن و دەیانناسێنن بە پەرلەمان.
مەسرور بارزانی وەکوو بەربژاری پارتی دێمۆکرات ٢٢ـی جۆزەردان(١٢ـی ژوئەن) لە لایەن نچیراون بارزانی سەرۆکی تازەی هەرێمی کوردستان فەرمانبەری پێکهێنانی کابینەی دەوڵەتی تازەی هەرێمی کوردستان بووە.