پۆستێکی باڵا بۆ نەجمەدین کەریم لە کابینەی مەسروور بارزانی دا
له کابینه‌ی نۆیه‌می حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستاندا که مه‌سرور بارزانی سه‌رۆکایه‌تی ده‌کات، پۆستێکی باڵا ده‌درێته نه‌جمه‌دین که‌ریم ئه‌ندامی پێشووی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و پارێزگاری له‌سه‌رکارلابراوی که‌رکوک.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار به ماڵپەڕی وێستگه نیوزی راگه‌یاند که له حکومه‌تی نوێی هه‌رێمی کوردستاندا د.نه‌جمه‌دین که‌ریم ئه‌ندامی پێشووی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و پارێزگاری له‌سه‌رکارلابراوی که‌رکوک له‌سه‌ر پشکی پارتی دیموکراتی کوردستان پۆستی وه‌زیری وه‌زاره‌تێکی پێده‌درێت. سه‌رچاوه‌که ده‌ڵێت: "له کابینه‌ی نۆیه‌می حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستاندا د.نه‌جمه‌دین که‌ریم له‌سه‌ر پشکی پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌کرێته وه‌زیری ته‌ندروستی".
ئه‌م هه‌واڵه دوای ئه‌وه دێت که له ماوه‌ی رابردوودا هه‌واڵی ده‌ستگیر کرانی نه‌جمه‌دین که‌ریم له لوبنان له‌لایه‌ن پۆلیسی نێوده‌وڵه‌تی ئینته‌رپوڵه‌وه له‌سه‌ر "دۆسێی گه‌نده‌ڵی" بڵاو کرایه‌وه. شه‌وی سێشه‌ممه 21ی ئایاری 2019، چه‌ند میدیایه‌کی عیراقی و سه‌رچاوه‌ی جیاجیا، ده‌نگۆی ئه‌وه‌یان بڵاو کرده‌وه که نه‌جمه‌دین که‌ریم، پارێزگاری پێشووی که‌رکوک له‌سه‌ر چه‌ند دۆسیه‌یه‌ک له فڕۆکه‌خانه‌ی به‌یروت له لوبنان ده‌ستگیر کراوه، به‌ڵام نووسینگه‌که‌ی هه‌واڵێکی له‌و جۆره‌ی ره‌ت کرده‌وه.
دوای ماوه‌یه‌ک بێده‌نگی، شه‌وی 16/15ی حوزه‌یرانی 2019، نه‌جمه‌دین که‌ریم گه‌ڕایه‌وه شاری هه‌ولێر و رۆژی دواتر له‌لایه‌ن نێچیروان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان که هاوکات جێگری سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانه، پێشوازی لێ‌کرا. دووشه‌ممه 17ی حوزه‌یرانی 2019ش، د.نه‌جمه‌دین که‌ریم له سه‌ڵاحه‌دین له‌لایه‌ن مەسعوود بارزانی سەروكی پارتی دیموكراتی كوردستانی عێراقەوە پێشوازی لێ‌کرا.