چۆڵکرانی ١١٥ گوندی سەرسنووری هەرێمی کوردستان دوابە دوای بۆردومانەکانی تورکیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i364296-چۆڵکرانی_١١٥_گوندی_سەرسنووری_هەرێمی_کوردستان_دوابە_دوای_بۆردومانەکانی_تورکیا
دوابە دوای پەلاماری ئاسمانی و تۆپخانەیی سوپای تورکیا بۆ سەر ناوچە ئاوەدانەکانی هەرێمی کوردستان، تا بە ئێستا ١١٥ گوند تەنیا لە ناوچەی برادۆستی پارێزگای هەولێر، چۆڵکراون.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 20, 2019 13:05 Asia/Tehran
  • چۆڵکرانی ١١٥ گوندی سەرسنووری هەرێمی کوردستان دوابە دوای بۆردومانەکانی تورکیا

دوابە دوای پەلاماری ئاسمانی و تۆپخانەیی سوپای تورکیا بۆ سەر ناوچە ئاوەدانەکانی هەرێمی کوردستان، تا بە ئێستا ١١٥ گوند تەنیا لە ناوچەی برادۆستی پارێزگای هەولێر، چۆڵکراون.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی  کوردپریس، کەناڵی تەلەڤەزیۆنی ڕووداو ڕاپۆرتی دا کە بە هۆی نائەمنی و هەرەشەکانی سەرچاوەگرتوو لە بۆردومان و پەلامارەکانی تۆپخانەی تورکیا دژی ناوچە ئاوەدانەکانی هەرێمی کوردستان بە تایبەت لە سنوورە هاوبەشەکان لەگەڵ تورکیا،تا بە ئێستا ١١٥ گوندی ناوچەی برادۆست سەربە پارێزگای هەولێر چۆڵکراون.

 لەم هەواڵە دا ئاماژە بەمە کراوە هەر ئێستا ٢٠ گوندی دیکەیش لە بەر مەترسیی چۆڵکران دان و دانیشتوانی ئەم گوندانە خوازیاری کردەوەی خێرای دەوڵەتی هەرێمی کوردستان بۆ دابینی ئاسایشتی خۆیان بوونە. بە گوێرەی هەواڵەکان بۆردومان و ئۆپەراسیۆنی سەربازیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان بووەتە هۆی زەبرکەوتنی قورس و قەرەبوونەکراو لە پارکی نیشتمانیی هەڵگۆرد-سەکرانی هەرێم.

 گوندەکانی دیکەی ئەم ناوچەیەی  هێشتا دانیشتووانەکەی لە شوێنی خۆیان دا ماونەتەوەو بە هۆی ئامادەبوونی لەشکریانی تورکیا لە نزیک گوندەکانیان ناتوانن پتر لە ١٠٠ مەتر لەو گوندانە دوورکەونەوە و خەریکی ئیش وکاری ڕۆژانەی خۆیان بن. تورکیا خاوەنی ژماریکی زۆر پێگەی سەربازی و ھەواڵگرییە لە هەرێمی کوردستان و سوپای ئەم وڵاتە تا قووڵایی ٣٠ کیلومەتریی چوونەتە نێو خاکی هەرێمی کوردستانەوە.