پێداگریی نێچیرڤان بارزانی لە سەر پێویستیی پتەوتر کرانی پێوەندیی لەگەڵ بەغدا
"نێچیرڤان بارزانی" سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێردا باسی پلان و بەرنامەی خۆی کرد بۆ پەرە پێدانی زیاتری پێوەندییەکی پتەو لە گەڵ بەغدا لە سەر بنەمای قازانجی هاوبەش.
بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ هەینیی ماڵپەڕی سومریە نیوز؛ سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دیداری "محەممەد حەلبووسی" سەرۆک پەرلەمانی ئێراق بە ئاماژە بە پێویستیی لێکدرانەوەی کێشە و ناکۆکییەکان، پێی داگرت لە سەر ئامادەیی هەرێمی کوردستان بۆ پێکهێنانی کۆمیسۆنی پەرلەمانیی هاوبەش لە ئاراستەی ئاگادار بوون لە سیستەمی فرۆشی نەوت و داهاتەکانی.
حەلبووسیش پێی داگرت لە سەر پێویستیی پەرە پێدرانی پێوەندییەکانی بەغدا _ هەولێر و خوازیاری چارەسەر کرانی هەموو کێشە و ناکۆکییەکانی نێوان دوو لایەن بە پێی برایەتی و بەشداری نیشتمانیی بوو.
دوو لایەن هەروەها بە لێکدانەوەی ئەستۆگرییە دراوییەکانی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە فرۆشتنی نەوت بە پێی یاسای بودجەی دەوڵەتی ناوەندی لە ساڵی ٢٠١٩ سەبارەت بە یاسای نەوت و گاز، هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنەکانی پارێزگاکان و دادگەی ناوەندی بیر و رایان گۆڕییەوە.
"نیچێرڤان بارزانی" ١٠ی ژوەن وەکوو سەرۆکی ناوچەی کوردستانی ئێراق لە شاری هەولێر و بە ئامادەبوونی زۆرێک لە کەسایەتییە سیاسییەکان سوێندی خوارد.