نێچیرڤان بارزانی بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ ئەردۆغان، گەیشتە ئەستەمووڵ
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i364339-نێچیرڤان_بارزانی_بۆ_چاوپێکەوتن_لەگەڵ_ئەردۆغان_گەیشتە_ئەستەمووڵ
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق، بەمەبەستی دیدار لەگەڵ ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، گەیشتە ئەستەمووڵ.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 21, 2019 11:57 Asia/Tehran
  • نێچیرڤان بارزانی بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ ئەردۆغان، گەیشتە ئەستەمووڵ

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق، بەمەبەستی دیدار لەگەڵ ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، گەیشتە ئەستەمووڵ.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس بەگێڕانەوە لە تەلەفزیۆنی "ئێن تی ڤی"؛ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق بۆ دیدار لەگەڵ ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا گەیشتە ئەستەمووڵ.

ئەو سەردانە لەکاتێکدا ئەنجام دەگرێ کە سەرۆک کۆماری تورکیا شەوی ڕابردوو لە پرۆگرامی راستەوخۆی تەلەفزیۆنیدا بەئاماژە بە سەفەری نێچرڤان بارزانی بۆ تورکیا، ڕایگەیاندبوو: نێچیرڤان بارزانی دەمێک بوو سەردانی تورکیای نەکردبوو، پاش دەسنشیانکرانی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی عێراق داوای لەئێمە کردبوو و بۆ ناوبراو کاتێکی سەردانمان دیاری کرد.