حکومه‌تی هه‌رێم : پەکەکە لە گوندەکانی هەرێم دوور کەوێتەوە
حکومەتی ھەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی لەبارەی بۆردوومانەکانی تورکیا و بوونی چەکدارانی پەکەکە لە ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان بڵاو دەکاتەوە و رایدەگەیەنێت "چه‌کدارانی پەکەکە بێباکانه ژیانی گوندنشینانی ناوچە سنوورییەکانیان خستووەتە مه‌ترسییه‌وه و ده‌بێ په‌که‌که له گوندنشینان دوورکه‌ونه‌وه".
لە راگەیەندراوەکەی حکومەتی ھەرێم ھاتووە: "هه‌بوونی چه‌کدارانی په‌که‌که له‌و ناوچانه و نزیکبوونه‌وه و هاتنی به ئه‌نقه‌ستیان بۆ ناو گوند و ئاواییه‌کان، بێباکانه ژیانی گوندنشینانی ئه‌و ناوچانه‌ی خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه، هه‌روه‌ها بووه‌ته رێگر له گه‌ڕانه‌وه‌ی ژیان و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌یان".
ئاماژە بەوەشکراوە: "حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان قبووڵ ناکات و رێگه نادات خاکه‌که‌ی بۆ هێرشکردنه‌سه‌ر و تێکدانی ئاسایشی وڵاتانی دراوسێ به‌کار بهێنرێت و به‌و هۆیه‌وه ژیانی هاوڵاتیانی هه‌رێمی کوردستان بکه‌وێته مه‌ترسییه‌وه".
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا ئاشکرا کراوە: "حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌رباره‌ی رووداو و بۆمبارانه‌کانی چه‌ند رۆژی رابردووی ناوچه سنوورییه‌کان، نیگه‌رانیی خۆی گه‌یاندووه‌ته تورکیا و داواکارین دووباره نه‌بنه‌وه".
ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە 27ی حوزه‌یرانی 2019 لەمیانی شەڕی تورکیا و گەریلاکانی پەکەکە و بۆردوومانی دوو گوند لە بناری قەندیل، چوار کەس کوژران کە باوکێک و سێ منداڵی بوون و پێنج کەسی دیکەی هەمان خێزانیش برینداربوون.