درێژکرانەوەی خولی بەهارەی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بە هۆی دواکەوتنی پێکهاتنی حکومەت
پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بە دەنگی 84 پەرلەمانتار ماوەی 15 رۆژ تەمەنی خولی بەهارەی پەرلەمانی درێژکردەوە.
دوێنێ یەکشەممە 30ی حوزه‌یرانی 2019، پەرلەمانی کوردستان کۆبووە و بابەتی کۆبوونەوەکەش گفتوگۆکردن بوو لەسەر درێژکردنەوەی خولی بەهارەی پەرلەمان و دواخستنی پشووی هاوینه.
لە ئەنجامدا بەدەنگی 84 پەرلەمانتار لە فراکسیۆنەکانی پارتی و گۆران و یەکێتی و حسک و کەمە نەتەوەکان پشوی خولی بەهارە بۆ ماوەی 15 رۆژ دواخرا.
لە لایەکی دیکەوە له‌سه‌ر داوای سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کانی به‌شدار له حکومه‌تی هه‌رێم، پێکهێنانی کابینه‌ی نوێ بۆ 12ی ته‌مموزی 2019دواخرا .
پێشتریش پارتی دیموکراتی کوردستان جه‌ختی له‌وه ده‌کرده‌وه که پێش کۆتایی مانگی حوزه‌یران و سه‌ره‌تای مانگی تهمموز، کابینه‌ی نوێی حکومه‌تی هه‌رێم پێکده‌هێنرێت و له په‌رله‌مان متمانه‌ی پێده‌درێت، بۆ ئه‌وه‌ش له سه‌ردانه‌که‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆک وه‌زیرانی راسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینه‌ی نوێ له سه‌ردانه‌که‌ی بۆ سلێمانی و کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کان، داوای لێکردن په‌له بکه‌ن له ناردنی کارنامەی کاندیده‌کانیان.