ئامادەیی فڕۆکەخانەی سلێمانی بۆ دەست پێکردنەوەی گەشتەکانی بۆ سنە
فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی روونکردنه‌وه له‌باره‌ی ده‌ستپێکردنی گه‌شتی نێوان سنه و سلێمانی ده‌دات و به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌کانی فڕکهخانهکهش ڕایده‌گه‌یێنێت ئاماده‌ین بۆ کردنه‌وه‌ی ئه‌و گه‌شته.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پارێزگاری سنه له کۆبونهوهیێکدا له‌گه‌ڵ کۆمپانیای فڕۆکه‌وانی ئێران_ئێر، داوای ده‌ستپێکردنی گه‌شتی نێوان سنه و سلێمانی ده‌کات، له‌وباره‌یشه‌وه، دانا محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌کانی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی بهSNNی راگه‌یاند: تائێستا به‌فه‌ڕمی له‌لایه‌ن پارێزگای سنه‌وه داوای ده‌ستپێکردنی گه‌شتی نێوان سنه و سلێمانیمان لێنه‌کراوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر داوامان لێبکرێت وه‌ک فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی ئاماده‌ین بۆ زیادکردنی ئه‌و گه‌شته له‌گه‌ڵ شاری سنه، چوونکه خزمه‌ت به‌هاوڵاتیان ده‌کات.
دانا محه‌مه‌د وتیشی: زیادکردنی گه‌شت له‌نێوان دوو شاردا ئاسان نییه و پڕۆتۆکۆڵ و ڕێکارو یاسای خۆی هه‌یه، پێویستی به‌ڕه‌زامه‌ندی هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی مه‌ده‌نی عێراقی و ئێرانییه که‌پێی ده‌وترێت پڕۆتۆکۆڵاتی نێوده‌وڵه‌تی.
به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌کانی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی باسی له‌وه‌ش کرد، له‌ئێستادا له‌نێوان شاره‌کانی ئێران و سلێمانییدا، ته‌نها گه‌شتی نێوان تاران _سلێمانی هه‌یه که‌هه‌فته‌ی سێ ڕۆژ گه‌شت بۆ ئه‌و شاره هه‌یه.