هەڵکۆڵینی خەندەکی سەربازی لەباکوری هەرێمی کوردستان لەلایەن تورکیاوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i365188-هەڵکۆڵینی_خەندەکی_سەربازی_لەباکوری_هەرێمی_کوردستان_لەلایەن_تورکیاوە
سوپای تورکیا لەدەورووبەری پێگەیەکی سەربازی خۆی لەناوچەی شیلادزێ هەڵکەوتوو لە باکوری هەرێمی کوردستان، خەندەکی سەربازی لێدا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 08, 2019 12:46 Asia/Tehran
  • هەڵکۆڵینی خەندەکی سەربازی لەباکوری هەرێمی کوردستان لەلایەن تورکیاوە

سوپای تورکیا لەدەورووبەری پێگەیەکی سەربازی خۆی لەناوچەی شیلادزێ هەڵکەوتوو لە باکوری هەرێمی کوردستان، خەندەکی سەربازی لێدا.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس، ماڵپەڕی رۆژ نیوز بەگێڕانەوە لە سەرچاوە خۆجێیەکانی هەواڵ ڕاپۆری دا کە سوپای تورکیا هاوکات لەگەڵ چوونەسەری ژماری سەربازان و چەکەکانیان لە هەرێمی کوردستان و بەتایبەت لە پێگەی سەربازیی خۆیان لەناوچەی سیریی لە شیلادزێ سەربە پارێزگای دەهۆک، دەستیان کردووە بەهەڵکۆڵینی خەندەکی سەربازی لەدەورووبەری ئەو پێگەیە.

بەپێی هەواڵەکە، هەڵکۆڵینی خەندەک بەکەڵک وەرگرتن لە چەکئامێری قورس لەچەند ڕۆژی ڕابردوووە دەس پێ بووەو بەردەوامە.

ئەوە لەکاتێکدایە کە لە ڕێبەندانی ڕابردوو، خەڵکی ئەو ناوچە لەدژ جێگیرکرانی سەربازانی تورک لەو پێگەیەو خاکی هەرێمی کوردستان، ناڕەزایەتی دەربڕی و ئەو پێگەو کەرەستەکانیان سوتاندو لەڕەوتی ئەو خۆپێشاندانانەو لەبەر تەقەلێکردنی سەربازانی تورکیا لە شارومەندانی شیلادزێ یازدە کەس لەوان منداڵێک کوژراو بریندار بوون.

لەلایەکی دیکەو لەچەند حەوتەی ڕابردوودا گرووپە چەکدارییە دەمامک لەبەرەکان لەژێرناوی هێزەکانی پاراستنی جەوهەریی هەرێمی کوردستان، بوونی خۆیان لە هەرێم ڕاگەیاند و پێیان داگرت؛ پێکهاتنی ئەو هێزە بەئامانجی بەرەنگاربوونەوەی ئامادەبوونی سەربازیی تورکیا لەخاکی هەرێمەو پێگە سەربازی وهەواڵگرییەکانی تورکیا لەهەرێم دەکەنە ئامانج و رۆژ نیوز ڕاپۆری دا کە هێزەکانی پاراستنی جەوهەری لە یەکەم هەنگاودا، ئەو پێگەیان لە شیلادزێ دایە بەرپەلامار.

پێشینەی ئامادەبوونی سەربازانی تورکیا لەخاکی هەرێم دەگەڕێتەوە بۆ دەیەی نەوەدی زایینی و سوپای تورکیا خاوەن پێگەی سەربازی و هەواڵگریی جۆراوجۆری لە هەرێمەو خەڵکی ناوچە جیاجیاکانی هەرێم بەجاران بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بەو پرسە، دەستیان داوەتە خۆپێشاندان و گردبوونەوەی ناڕازییانە.