ئەندامێکی ژووری بازرگانیی سلێمانی: بایکۆت و گەمارۆ کارناکاتە سەر ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i365243-ئەندامێکی_ژووری_بازرگانیی_سلێمانی_بایکۆت_و_گەمارۆ_کارناکاتە_سەر_ئێران
ئەندامی ژووری بازرگانیی سلێمانی ، کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بە وڵاتێکی مەزن و بەهێز ناوبرد و وتی: بە لەبەرچاوگرتنی ئەو تواناو بارستاییەی کە ئێران هەیەتی، بایکۆت وگەمارۆ کارناکاتە سەری.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 09, 2019 13:14 Asia/Tehran
  • ئەندامێکی ژووری بازرگانیی سلێمانی: بایکۆت و گەمارۆ کارناکاتە سەر ئێران

ئەندامی ژووری بازرگانیی سلێمانی ، کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بە وڵاتێکی مەزن و بەهێز ناوبرد و وتی: بە لەبەرچاوگرتنی ئەو تواناو بارستاییەی کە ئێران هەیەتی، بایکۆت وگەمارۆ کارناکاتە سەری.

"وەسفی خەلیل ئیسماعیل" لە دیمانە لەگەڵ هەواڵدەریی ئیرنا، وتی: دەسەڵات و توانای ئێران لەئاستی نێودەوڵەتی و بازرگانیی جیهانی، ڕاستییەکەو ئەوە تەنانەت بۆ وڵاتانێکی وەک ئەمریکا کە دوژمنی ئێرانیشە، دەرکەوتووە.

ناوبراو ئاماژەی کردە سیاسەتەکانی ئێران بۆ داکۆکی لە بەرهەمە ناوخۆییەکانی و وتیشی: کۆماری ئیسلامیی ئێران لەبواری ئابوریی ناوخۆیی داکۆکی لە کەرتی تایبەت دەکاو بەرهەم هێنەرانێکی بەهێزی هەیە، لەو ڕووەوە دەکرێ بگوترێ کە ئابورییەکەی ئەوەندە بە دەرەوە نەبەستراوە.

ناوبراو وتیشی: تەنانەت ئەگەر پەیوەندییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ دەورووبەردا بەتەواوەتی دابخرێ، ئەو وڵاتە بەسەرنجدانی ئەو توانا مەزنەی هەیەتی دەتوانێ ئابورییەکەی لەناوخۆ بەڕێوە ببا.

ئەو چالاکوانەی کەرتی کشت و کاڵی هەرێمی کوردستانی عێراق ئاماژەی کردە پتانسێل وتوانای کشت و کاڵیی ئێران و وتی: ئێران لەبەشی کشت و کاڵیش زۆر پێشکەوتووە، بەجۆرێک کە نەک هەر پێویستیی خۆی دابین دەکاو خۆبژیو بووە، بەڵکوو بەرووبوو و بەرهەمەکانی هەناردەی گشت وڵاتانیش دەکا.