مەسرور بارزانی : ئەوبەرایەتیی ھەرێمی کوردستان چاک کردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ بەغدایە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i365329-مەسرور_بارزانی_ئەوبەرایەتیی_ھەرێمی_کوردستان_چاک_کردنەوەی_پەیوەندییەکان_لەگەڵ_بەغدایە
سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستانی عێراق داوای چاک بوونەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندیی عێراقی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 11, 2019 11:45 Asia/Tehran
  • مەسرور بارزانی : ئەوبەرایەتیی ھەرێمی کوردستان چاک کردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ بەغدایە

سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستانی عێراق داوای چاک بوونەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندیی عێراقی کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی هەواڵیی ئەلعالەم مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستانی عێراق ڕۆژی چوارشەممە وتی: دەوڵەتی تازەی ھەرێمی کوردستانی زیاتر لە سەر پێکھێنانی پەیوەندییەکی بەھێز و کارا لەگەڵ بەغدا چڕ بووەتەوەو باسی سەربەخۆیی لە ئارادا نییە.

پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان مانگی ڕابردوو بە زۆرینەی دەنگەوە مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشتی ئەم ناوچەیەی وەک سەرۆک وەزیران تازەی ھەرێم ھەڵبژاردو ڕۆژی ڕابردووش دەنگی متمانەی دا بە خۆی و زۆربەی وەزیرە پێشنیارکراوەکانی کابینەکەی.

مەسعود بارزانی باوکی مەسرور بارزانی کە گەڵاڵەی جیابوونەوەی ھەرێمی کوردستان لە عێراقی ھێنایە ئاراوە لە ساڵی ٢٠١٧ دوای شکست ھێنانی ڕیفراندۆم لە سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان کشایەوەو سپاردی بە نێچیرڤان بارزانیی برازای.