دووپارتی سەرەکیی کوردستانی عێراق بەربژارێکی هاوبەشیان بۆ پاڕێزگاری کەرکووک ناساند
دوو پارتی دەسەڵاتداری هەرێمی کوردستانی عێراق بەربژارێکی هاوبەشیان بۆ دیاریکردنی پۆستی ارێزگاری کەرکووک هەڵکەوتوو لە باکوری عێڕاق ناساند .
بە پێی ڕاپۆرتی سومەریە نێوز ، دوای کۆبوونەوەی شاندی یەکێتی نیشتمانیی وپارتی دێموکراتی کوردستانی عێراق لە شاری سلێمانی، ئەم دوو حیزبە بە شێوەی فەرمی بەربژاری پۆستی پارێزگاری کەرکووک هەڵکەوتوو لە باکووری عێراقیان ڕاگەیاند . هەرلەم بوارەدا ، مەحموود محەممەد ، وتەبێژی پارتی دێموکراتی کوردستان و قادرحەمە جان، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانیی کوردستانی عێراق ڕایانگەیاند کە لە سەر ئەوە ڕێککەوتن کراوە کە تەیب جەبار بکرێتە بەربژارێکی هاوبەش بۆ پۆستی پارێزگاریی کەوکووک . تەیب جەبار لەدایک بووی ساڵی ١٩٥٢ لە شاری کەرکووک ودەرچووی لقی ئەندازیاری لە زانکۆی " سلێمانی" لە ساڵی ١٩٦٧ی زایینیە ولە پۆستی جێگری وەزاڕەتی کارو پیشە و خانووبەرەلە دەوڵەتی هەرێمی کوردستانی عێراق سەرقاڵی ئەم کاروپیشانە بووە. ناوبراو نوسەرو شاعیرە ونوسەری ژمارەیەک لە کتیبە ئەدەبی و زانستیەکان و هەروەها دامەزرێنەری یەکێتی ئەندازیاران ونوسەران لە هەرێم دایە .