سەرۆکی ھەرێمی کوردستان تەقەکردن لە کارمەندانی کونسولخانەی تورکیای ئیدانە کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i365682-سەرۆکی_ھەرێمی_کوردستان_تەقەکردن_لە_کارمەندانی_کونسولخانەی_تورکیای_ئیدانە_کرد
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان تەقەکردن لە کارمەندانی کونسولخانەی تورکیا لە ھەولێری بە توندی ئیدانە کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 18, 2019 03:06 Asia/Tehran
  • سەرۆکی ھەرێمی کوردستان تەقەکردن لە کارمەندانی کونسولخانەی تورکیای ئیدانە کرد

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان تەقەکردن لە کارمەندانی کونسولخانەی تورکیا لە ھەولێری بە توندی ئیدانە کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی کوردپرێس نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەکی فەرمی ئەو تاوانەی بە ھێرشێکی ترسەنۆکانە زانی و وێڕای ئاماژە کردن بە کوژرانی یەکێک لە کارمەندانی کونسولخانەی تورکیاو شارومەندێکی ھەرێمی کوردستان و بریندار بوونی کەسێکی دیکەش ئەو ھێرشەی بە توندی ئیدانە کرد.

لەم بەیاننامەیەدا وێڕای ھاودەردی دەربڕین لەگەڵ بنەماڵەکانی کەسانی کوژراو، پێ لە سەر ئەوە داگیراوە کە دەوڵەتی ھەرێم ماوەی تێکدانی سەقام و ئاسایشتی ھەرێمی کوردستان نادات و لێکۆڵینەوەی پێویست بۆ دەسگیرکردنی ھۆکارانی ئەو ھێرشەو سزادانیان ئەنجام دەدات.

جێگای ئاماژەیە ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی ژولای کاتژمێر دووی نیوەڕۆ بە کاتی خۆجێیی، کۆمەڵێک لە کارمەندانی کونسولخانەی تورکیا لە ھەولێر لە چێشتخانەیەکی ئەم شارەدا لە لایەن چەکدارێکی نەناسراوەوە درانە بەر دەمانچە کە بە قسەی ھێزە ئاسایشتییەکانی ھەولێر دوابەدوای ئەم ھێرشە کارمەندێکی کونسولخانەکەو شارومەندێکی ھەرێم کوژران.