تورکیا ناوچە سەرسنووریەکانی پارێزگای هەولێری بۆردومان کرد
تهمووز 18, 2019 15:18 Asia/Tehran
فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای تورکیا، ناوچە سەرسنووریەکانی پارێزگای هەولێریان لە دەڤەری برادۆستی ئەو مەڵبەندە بە تووندی دایە بەر هێرشی ئاسمانی .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی کوردپرێس بە گێرانەوە لە ماڵپەری دەنگ وباسی رۆژ نیوز، ئەمرۆ پینجشەممە ٢٧ـی جولای فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا گوندی خەلیفان هەڵکەوتوو لە ناوچەی برادۆست سەربە پارێزگای هەولێریان بەتووندی بۆردومان کردووە. لەئاکامیی ئەم پەلامارە پۆششی گیاو ڕووەکەکانیی ئەم ناوچەیە تووشی ئاگر کەوتن بوون ،بەڵام تا بە ئێستا هیچ زانیارییەک لە بارەی ژمارەی تێداچووانی ئەم پەلامارە بڵاو نەبۆتەوە.