دژەتیرۆری کوردستان وێنەی یەکەم تۆمەتباری رووداوەکەی هەولێری بڵاوی کردەوە
ناوەندی دژە تیرۆری کوردستان وێنەی یەکێک لە تۆمەتبارانی رووداوەکەی دوێنێی هەولێر بڵاو دەکاتەوە و ئاگادارى هاووڵاتیانى هه‌رێمى کوردستان ده‌کات لێکۆڵینەوەکانیان لە رووداوەکە بەردەوامە.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕووداو نێت؛ ناوەندی دژە تیرۆری هەرێمی کوردستان رایگەیاند: ئاگادارى هاووڵاتیانى هه‌رێمى کوردستان ده‌که‌ینه‌وه که لێکۆڵینه‌وه‌کان ده‌رباره‌ى رووداوه تیرۆریستییه‌که‌ى دوێنێ 17ـى ته‌مووز، که بووه هۆى گیان لە دەستدانی سێ کەس به‌رده‌وامه.
ئه‌و که‌سه‌ى که وێنه‌که‌ى بڵاو کراوه‌ته‌وه (ناوى مه‌زلوم دا‌غ)ـه، له‌دایکبووى ساڵى (1992)ـه و خه‌ڵکى شارى دیاربه‌کره له تورکیا، ناوبراو له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌کانى هه‌رێمى کوردستانه‌وه داوا کراوه.
داوا له هاووڵاتیانى خۆشه‌ویست ده‌که‌ین هه‌ر زانیارییه‌کیان هه‌بێت له‌باره‌ى ئه‌م تاوانباره، به‌زووترین کات ئاگادارى ده‌زگا ئه‌منییه‌کان بکه‌نه‌وه.