دژه‌ تیرۆری هەرێمی کوردستان: یەکێک لە هێرشبەرەکانی رێستۆرانتەکەی هەولێر دەسبەسەر کرا
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i365821-دژه_تیرۆری_هەرێمی_کوردستان_یەکێک_لە_هێرشبەرەکانی_رێستۆرانتەکەی_هەولێر_دەسبەسەر_کرا
دژه‌تیرۆری هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند که‌ یه‌کێک له‌ هێرشبه‌رانی رێستۆرانته‌که‌ی هه‌ولێر کە لە رووداوەکەدا جێگری کونسوڵی گشتیی تورکیا له‌ هه‌ولێر کوژرا، گیراوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 20, 2019 14:16 Asia/Tehran
  • دژه‌ تیرۆری هەرێمی کوردستان: یەکێک لە هێرشبەرەکانی رێستۆرانتەکەی هەولێر دەسبەسەر کرا

دژه‌تیرۆری هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند که‌ یه‌کێک له‌ هێرشبه‌رانی رێستۆرانته‌که‌ی هه‌ولێر کە لە رووداوەکەدا جێگری کونسوڵی گشتیی تورکیا له‌ هه‌ولێر کوژرا، گیراوە.

له‌لاپه‌ڕه‌ی فه‌رمیی خۆی له‌ تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوک، دژه‌ تیرۆری کوردستان ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 20ی ته‌مموزی 2019، راگه‌یه‌ندراوێکی بڵاوکروه‌ته‌وه‌ و رایگه‌یاندوه‌: مه‌زلوم داغ، که‌ دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر وێنه‌ی‌ وه‌ک داواکراو له‌ په‌یجی‌ دژه‌ تیرۆری‌ کوردستان بڵاوکرایه‌وه‌، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ ئاسایشی‌ هه‌ولێر و دژه‌ تیرۆری‌ کوردستانەوە ده‌ستگیر کراوە.

دژه‌ تیرۆری کوردستان وێنەی مەزڵوم داغ-ی بە دەستگیرکراوی بڵاوکردوەتەوە و راشیگەیاندووە کە دواتر زانیاریی زیاتر ئاشکرا دەکەن.