سەفەری شاندێکی پایەبەرزی عێراقی بۆ هەرێمی کوردستان بەمەبەستی لێکدانەوەی پرسە ناکۆکەکان
شاندێکی پایەبەرزی عێراقی سەردانی ناوەندی هەریمی کوردستانی عێراقی کرد تا لە میانەی چاوپێکەوتنی بەرپرسانی هەرێم، پرسی بەرناکۆکیی دوو لایەن و لە سەروویان پرسی نەوت بخەنە بەر باس و لێکدانەوە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی کوردپرێس بە گێرانەوە لە ماڵپەری دەنگ وباسی سوومەرییە نیوز، وەفدێک بریتی لە چوار بەرپرسی پایەبەرزی دەوڵەتی عێراق بەیانی ئەمرۆ پێنجشەممە گەییشتنە فڕۆکەخانەی نێو دەوڵەتی هەولێر،ناوەندی هەرێمی کوردستان و لەلایەن قۆباد تالبانی،جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمەوە پێشوازییان لێکراوە.
وەفدی ناوبراو لە ئەبووجەهاد ئەلهاشمی،سەرۆکی نووسینگەی عادل عەبدولمەهدی،سەرۆک وەزیرانی عێراق،فوئاد حسەین، وەزیری دارایی و جێگری سەرۆک وەزیران لە کارو باری ئابووری، سامێر غەزبان،وەزیری نەوت و جێگری سەرۆک وەزیران لە کاروباری وزەو فالێح فەیاز،ڕاویژکاری ئاسایشتی نیشتمانی و سەرۆکی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی پێکهاتووە.
سەرچاوە جۆر بە جۆرەکان لەم بارەوە ڕایانگەیاندووە کە لیژنەی پایەبەرزی عێراقی لە درێژەی سەفەرەکەیان بۆ هەولێر،ئەمرۆ لەگەڵ بەرپرسانی پایەبەرزی هەرێمی کوردستان لە وان مەسرور بارزانی،سەرۆک وەزیرانی تازە وژمارێک لە وەزیرانی کابینەی ئەو دیداریان کردووە تا مەسەلەکانی ناکۆکی لە سەر لە نێوان هەردوو لا بەتایبەت مەسەلەی نەوت و هەروەها برگەی ١٤٠ـی هاوپێوەند بە ناوچە کێشە لەسەرەکان و بابەت و مەسەلەکانی دیکەی دراوی وئاسایشتی لێکبدەنەوە.