دەسبەکاربوونی سەرکونسولی نوێی ئێران لە پارێزگەی سلێمانی
تهمووز 27, 2019 03:03 Asia/Tehran
سەرکونسولی نوێی ئێران لە پارێزگەی سلێمانی بە پێشوازیی پارێزگار و کاربەدەستانی دیکەی خۆجێی ئەم ناوچەیە ، گەیشتە شوێنی فەرمانبەریەتیەکەی خۆی .
هەڤاڵ ئەبووبەکر ، پارێزگاری سلێمانی لە ئاهەنگی پێشوازیکردن لە مەهدی شووشتەری سەرکونسولی نوێی ئێران لە سلێمانی بە ئاماژە بە پێوەندیی دێرین و مێژوویی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران ، لە سەر قوڵبوونەوەی پێوەندیەکان جەختی کردەوە و هیوای خواست ئەم پێوەندیانە پتەوتر بن .
سەرکونسولی نوێی ئێران لە پارێزگەی سلێمانی ش بە ئاماژە بە سەردانی ئەم دواییانەی پارێزگاری سلێمانی بۆ پارێزگەی کوردستانی ئێران گوتی : هەوڵی کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەهێزکردن و پتەوکردنی پێوەندیی دوو قۆڵی لە هەموو بوارەکانی سیاسی ، ئابووری و فەرهەنگیە .