هەڵبژاردن و دەس بەکارکردنی سەرۆکی نوێی ئیزەدیەکانی جیهان
سەرۆکی نوێی ئیزەدیەکانی جیهان و ئێراق ئەمڕۆ لەمیانەی ڕێ و ڕەسمێکی فەرمی لە مەعبەدی لالش و بە بەشداریی هەزاران ئیزەدی دەستی بەکار کرد .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی کوردپرێس ئەمڕۆ شەمە 5 گەلاوێژ و 27 جوولای ، حازم میر تەحسین بەگ لە ڕێ و ڕەسمێکی فەرمیدا لە مەعبەدی لالش هەڵکەوتوو لە ناوچەی شێخات وەک میر و ڕێبەری نوێ ئیزەدیەکانی ئێراق و جیهان هەڵبژێردرا و دوای سوێند خواردنی ئایینی دەستی بەکار کرد . حازم میر تەحسین یەگ لە دایک بووی ساڵی 1963 زایینی و کۆڕی میر حسین بیک ڕێبەری پێشووی ئیزەدیەکانە کە ڕێبەندانی ساڵی 1397 کۆچی دوایی کرد و لە ساڵی 1989 وەک پارێزەری فەرمی باوکی خۆی چالاکی کردووە . میری نوێ ئیزەدیەکان جەختی کرد کە بۆ باشتر بوونی پەیوەندی ئیزەدیەکان و کەمایەتیەکانی دیکەی ئێراق هەوڵی داوە و بە هاوکاری دەوڵەتی هەرێمی کوردستانی بنیاتنانەوەی شەنگال و خزمەتگەیاندن دەس پێ دەکەن . حەشیمەتی کوردەکانی ئیزەدی زیاتر لە 550 هەزار کەس مەزەندە کراوە و دوای پەلامارەکانی داعش لە عێراق زیاتر لە 70 لە سەدی ئەوان ئاوارە بوونە .