ناردنی شاندێکی ڕامیاری هەولێر بۆ بەغدا بەئامانجی چارەسەری ناکۆکیەکانی نێوان دوو لایەن
شاندێکی ڕامیاریی لەلایەن دەوڵەتی هەرێمی کوردستانەوە بەمەبەستی درێژەی وتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی دەوڵەتی ناوەندی ئێراق و بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکیەکانی نێوان دوولایەن دەنێردرێتە بەغدا
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی کورد پرێس ماڵپەڕی هەواڵیی سبەی بە گێڕانەوە لە سەرچاوەکانی خۆی لە دەوڵەتی هەرێمی کوردستان ڕاپۆڕتی دا کە لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا شاندێکی پلە بەرزی سیاسی لە لایەن دەوڵەتی هەرێمی کوردستانەوە بە مەبەستی پێو شوێن گرتن و درێژەی وتووێژەکانی ئەنجامدراوە لە گەڵ کاربەدەستانی دەوڵەتی ناوەندی ئێراق سەبارەت بە چارەسەر کردنی ناکۆکیەکان و کێشە دارایی و نەوتیەکان دەنێردرێتە بەغدا . بەپ ێی هەواڵی هەولێر و بەغدا لە هەوڵ دان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی نوێ و درێژ ماوە بە پێی بنەمایەکی تازە لە نێوان خۆیان دان . ئەو وتوێژانە بە سەفەری مەسروور بارزانی سەرۆک وەزریانی هەرێمی کوردستانی ئێراق لەخ سەرووی شاندێکی پلەبەرزدا لە دەوڵەتی هەرێمەوە بۆ بەغدا دەسپ ێی بووە و بە سەفەری شاندێک لە وەزیرانی دەڵوەتی ئێراق بۆ هەولێر درێژەی بووە و بڕیارە کە ڕێککەوتنی سەرتایی لە سەر پشکی هەرێم لە بووجەی گشتی ئێراقەوە بە دی بێت . هەولێر و بەغدا لە هەوڵ دان کە سەرەتا دەستیان بگاتە ڕێککەوتنێکی سیاسی سەبارەت بە پرسەکانی نێوانیان و پاشانیش ئەو ڕێکەوتنە لە ڕێگای ڕێکارەکانی یاساییەوە ببێتە ڕێککەوتنێکی مافەوانی وی اسایی و پێشکەشی پەرلەمانی کوردستان و پارلەمانی ئێراق بکرێت و بەشگەلێکیش لەو بە پشکی هەرێم لە بووجەی ئێراق و ڕادەی نەوتێک کە دەبێ بدرێتە ەڵوەتی ئێراق لە یاسای بووجەی وڵات دا دابنرێت . لە یاسای بووجەی 2019 ئێراقدا هاتووە کە دانی پشکی بووجەی هەرێمی کوردستانی ئێراق لە لایەن دەوڵەتی فدڕاڵی ئێراقەوە بەستراوەتەوە بە دانی ڕۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت لە لایەن هەرێمەوە بۆ بەغدا بەڵام هەولێر تا ئێستا و بە تێپەڕینی 7 مانگ لە ساڵی 2019وە هیچ نەوتێکی ڕادەستی بەغدا نەکردووە.