کۆسره‌ت ره‌سوڵ پێشوازی له‌سه‌رکونسڵی ئێران له‌سلێمانی کرد
ته‌مووز 29, 2019 04:22 Asia/Tehran
ئێواره‌ی یه‌کشه‌ممه 28-7-2019 له‌شاری سلێمانی کۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سکرتێری گشتی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان پێشوازیکرد له مه‌هدی شوشته‌ری سه‌رکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌سلێمانی.
له دیداره‌که‌دا جێگری سکرتێری گشتی پیرۆزبایی ده‌ستبه‌کاربوونی له ئاغای شووشته‌ری کرد‌و هیوای خواست رۆڵی ئه‌رێنی هه‌بێت له په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ردوولا.
په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا، دۆخی کوردستان و په‌یوه‌ندی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌کان ته‌وه‌ری تری دیداره‌که بوون و به‌وردی گفتوگۆی له‌باره‌وه کراو هه‌ردوولا هاوڕابوون که لێکتێگه‌یشتنی هاوبه‌ش بۆ پرسه‌کان هه‌بێت.