حکومەتی هەرێم دوو لیژنەی بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ حکومەتی عیراق پێکهێنا
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان بڕیاری پێکهێنانی دوو لیژنه‌ی بۆ گفتوگۆکردن له‌گه‌ڵ حکومه‌تی عیراقی فیدراڵ ده‌رکرد و بڕیاریشی له باره‌ی یاسای چاکسازی دا.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 30ی ته‌مموزی 2019، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هەرێمی کوردستانی عێراق کۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا و له کۆبوونه‌وه‌که‌دا چه‌ند بڕیارێکی ده‌رکرد.
به‌پێی راپۆرتی میدیاکانی هەرێم ، له کۆبوونه‌وه‌که‌دا بڕیاردراوه لیژنەیه‌ک لەبارەی نەوت و بودجە و مووچەی فەرمانبەران گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی عیراق بکات.
هه‌روه‌ک بڕیاردراوه لیژنەیه‌کی دیکه لەبارەی ناوچە جێناکۆکەکان گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی عیراق بکات و هه‌ردوو لیژنه‌که‌ش بڕیار له‌سه‌ر پێکهێنانیان دراوه.
لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمدا، گفتوگۆ لە بارەی چاکسازی لە کەرتی وەزیفەی گشتی و پێشنیازی دامەزراندنی ئەنجوومەنی گشتی راژە لە هەرێمی کوردستان و پێشنیازی رێکخستنەوەی داهاتی ناوخۆیی دامەزراوەکانی حکوومەت لە وەزارەت و دەستە و فەرمانگەکان کراوە.