چۆڵکرانی دە گوندی فەلەکانی هەرێمی کوردستان بە دوای تێکهەڵچوونی پەکەکە و تورکیا
بە دوای تێکهەڵچوونی هێزەکانی پەکەکە و ئەرتەشی تورکیا لە ناو خاکی هەرێمی کوردستان 17 ڕگوندی دیکەی هەرێم بۆ وێنە دە گوندی مەسێحی نشین چۆڵ کران .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی کورد پرێس تێکهەڵچوونەکان لە نێوان هێزەکانی پەکەکە و ئەرتەشی تورکیا کە لە ساڵەکانی دەیەی نەوەدی زایینی لە هەرێمی کوردستان دەس پێکرا و لە ماوەی دوو ساڵی ئەم دواییەدا و بە تایبەت هەفتەی ڕابردوو توندتر بووەتەوە بووەتە هۆی چۆڵکرانی سەدان گوندی سنووری هەرێمی کوردستان لە پارێزگاکانی هەولێر و دهوک و بە تیابەت لە گوندەکانی قەندیل و پێشتریش کاربەدەستانی فەرمی هەرێم باسیان کرد لە چۆڵکرانی بە تەواوی 450 گوند . کاناڵی تەلەفیزیونی ڕووداویش ئەمڕۆ شەمە 12 گەلاوێژ لە ڕاپۆڕتێکدا باسی کرد لە چۆڵکرانی 17 گوندی دیکە . بە پێی هەواڵەکان بە هۆی تێکهەڵچوونەکان و چوونی ئەرتەشی تورکیا زیاتر لە نیوەیەک لە گوندەکانی ناوچەی بەرواری سەروو لە پارێزگای دهۆک چۆڵ کراوە . برواری سەروو لە سنووری نێوان تورکیا و هەرێم دایە و لە س اڵی ڕابردووەوە تا ئێستا بووەتە گۆڕەپانی تێکهەڵچووەکانی تورکیا و پەکەکە . ڕووداو لە ڕاپوڕتێکێدا وتوویەتی کە لە تێکڕای 76 گوندی ناوچەی کانی ماسی لە دهوکیش نزیکەی 70 گوند چۆڵ کراوە و بۆ وێنە لە هەفتەکانی ئەم دواییەدا و بە دوای بوردمانگەلی ئەرتەشی تورکیا کە بووە هۆی گیان لە دەس دان و بریندار بوونی ژومارێکی زۆر لە خەڵکی مەدەنی دانیشتووی ئەو گوندە 17 گوند و بە تایبەت دە گوند لە تێکڕای 25 گوندی مەسێحی نشین چۆڵ کراون .