ڕێ و ڕەسمی پێنجەمین ساڵوەگەڕی کۆکوژی شەنگال بەڕێوە چوو
ئەمڕۆ بە ئامادە بوونی بەرپرسانی خۆجێیی هەرێمی کوردستانی ئێراق بۆ وێنە سەروکی هەرێم سەرۆک وەزیران و ئەمیری ئیزەدیەکانی جیهان و میوانانی کوردی ئیزەدی ڕێ و ڕەسمی پێنجەمین ساڵوەگەڕی جینوسایدی کوردانی ئیزەدی بەڕێوە چوو .
ئەو ڕێ و ڕەسمە لە لایەن دامەزراوەی فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی لالش لە پارێزگای دهوک بەڕێوە چوو لەو ڕێ و ڕەسمەدا نەچیروان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق مەسروور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێم میرحازم تەحسین بەیگ ئەمیری ئیزەدیەکانی جیهان و نوێنەری ڕێکخراوی نەتەوەکان لە ئێراق و کەسایەتیە سیاسیەکان نوێنەران وسەرکونسولی وڵاتانی جوراوجۆر بەڕێوە چوو . لە سەرەتای ئەو ڕێ و ڕەسمە سروودی نیشتمانی " ئەی خەنیم " خوێندرا . فەر.اد ئەتروشی پارێزگاری دهوک بەخێر هاتنی میوانانی کرد دوای ئەوەش بە موسیقایەکی تایبەتی کوردانی ئیزەدی ڕێ و ڕەسمەکە دەس پێی بوو کە لە ڕەنج و ئازاری کوردەکانی ئیزەدی ئیلهامی وەرگرتبوو . مەسعوود بارزانی ڕێبەری پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێراق " پارتی " لە پەیامێکدا بە بونەی پێنجەمین ساڵوەگەڕی قەڵاچۆی کوردانی ئیزەدی لە لایەن داعشەوە خوازیاری پەرە سەندنی هەوڵەکانی ناوخۆیی و دەرەوەیی بۆ ناساندنی ئەو کوشتارە وەک بەرە کوژی بوو . مەسعوود بارزانی لەو پەیامەدا جەختی کرد ئەو جەنایەتانەی تڕوڕیستانی داعش لە شەنگال ئەنجامیان دا بە پێی هەموو پێوەرەکان بەرە کوژیە و پێویستە کە هەموو هەوڵەکان لە ئاستی ناوخۆیی و نێونەتەوەییدا بۆ ناساندنی ئەو کوشتارە وەک بەرە کوژی و هەروەها دۆزینەوە و گەڕانەوەی کوردانی ڕفێندراو لە لایەن داعشەوە زیاد بکرێن . ڕێبەری پارتی هەروەها داوای کرد دەوڵەتی هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی ناوەندی ئێراق بگەنە ڕێکارێکی هاوبەش بۆ بنیاتنانەوە و ئاوادان کردنەوەی شەنگال و ئیدارەی ئەو شارە لە لایەن دانیشتووانی ناوچەکە . سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانیش لە پەیامێکدا بە بۆنەی پێنجەمین ساڵوەگەری کوشتاری کوردە ئیزەدیەکانی شەنگال جەختی کرد کە دەوڵەتی هەرێم بە هاوکاری دەوڵەتی ناوەندی هەوڵ ئەدات بۆ چارەسەری کێشەی کوردەکانی ئێزەدی و گەڕانەوەیان بۆ شەنگال . مەسروور بارزانی لەپەیامەکەی دا جەختی کرد ئیزەدیەکانی لە مێژووی خویاندا بە جاران ڕووبەڕووی قەلاچۆ و بەرە کوژی بەربڵاو بوونەوەتەوە کە دوایینی کوشتاری ئووتی 2014 لە شەنگال و لە لایەن داعشەوە بوو بەڵام سەرەڕای ئەو هەموو جەنایەتگەلە ئیزەدیەکان بەردەوام شوناسی ئایینی و نیشتمانی خۆیان پاراستووە .