گرتنی ئەنجامدەرانی پەلامار بۆ سەر هێزە ئاسایشیە کوردەکان لە باشووری هەرێمی کوردستان
هێزەکانی دژە تڕوڕی سەربە یەکێتیی باسیان کرد لە گرتنی ئەنجامدەرانی پەلاماری هەفتەی ڕابردوو بۆ سەر هێزە ئاسایشیە کوردەکانی هەرێم .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی کورد پرێس ماڵپەڕی هەواڵی ئێس ئێن ئێن لە هەواڵێکدا ڕاپۆڕتی دا کە ئەنجامدەرانی پەلاماری هەفتەی ڕابردوو بۆ سەر هێزە ئاسایشیە کوردەکان لە گوندی کولجو هەڵکەوتوو لە ناوچەی گەرمیان لە باشووری هەرێمی کوردستان کە چوار کوژراو و 8 برینداری لێکەوتەوە لە لایەن هێزەکانی دژە تڕوڕی سەر بە پارتی یەکێتیی قۆڵبەست کران . ئێس ئێن ئێن وێڕای بڵاو کردنەوەی وێنەی سێ کەس ئەوانی وەک تاوانکارانی قۆڵبەست کراو لە لایەن هێزەکانی دژە تڕوڕی یەکێتیی ناساند و ئاماژەی کرد کە هێزەکانی دژە تڕوڕ ڕایانگەیاندووە بەم زووانە وردەکاری زورتری گرتنی ئەو کەسانە بە ڕای گشتی دەگەیندرێت . هەروەها بڕێکی دیکە لە مێدیاکانی نزیک لە یەکێتییش بە گێڕانەوە لە سەرچاوە ئاسایشیەکان کە ناوی ئەوان ئاشکرا نەبووە ڕاپۆڕتی دا کە ئەنجامدەرانی پەلامار بۆ سەر هێزە ئاسایشیەکانی ناوچەی گەرمیان ناسێندران و قۆڵبەست کراون .