دژایەتی کردنی حزبی شیوعی لە گەڵ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە کەرکوک
حزبی شیوعی کوردستان رایگه‌یاند که له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نین به‌و هه‌لومه‌رجه‌وه هه‌ڵبژاردن له که‌رکوک بکرێت، داواش ده‌که‌ن ڕه‌وشی ئه‌و ناوچانه بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئیراده‌ی ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ڵکی ره‌سه‌نی ناوچه‌که.
کاوه مه‌حمود سکرتێری حزبی شیوعیی کوردستان به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگه‌یاند که "ره‌وشی ناوچه کوردستانییه‌کان، به‌تایبه‌تی که‌رکوک، پێویستی به هه‌ڵوێستێکی کوردستانیی یه‌کگرتوو هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نین به‌و هه‌لومه‌رجه‌وه و به‌و شێوه‌یه هه‌ڵبژاردن له که‌رکوک بکرێت".
سکرتێری حزبی شیوعی کوردستان وتی: "یاسای ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان، به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی که په‌یوه‌ندیی به که‌رکوکه‌وه هه‌یه، ناکرێت به زۆرینه و که‌مینه له په‌رله‌مانی عیراق ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت".
وتیشی: "ده‌بوایه ئه‌و یاسایه له لایه‌ن شاندی کوردستانه‌وه تاووتوێ کرابایه، پاشان لایه‌نه‌کان کۆبوونه‌وه‌یان له‌سه‌ر کردبایه و بگه‌یشتبانه رێککه‌وتن، ئینجا له‌ناو په‌رله‌مانی عیراق ده‌نگی له‌سه‌ر درابایه".
له ماوه‌ی رابردوودا ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق هه‌مواری یه‌که‌می یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان ژماره 12ی ساڵی 2018ی په‌سه‌ند کرد که تیایدا بڕیار دراوه له نیسانی 2020دا هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان به که‌رکوکیشه‌وه ئه‌نجام بدرێت.