بارزانی : با لایەنە چەکدارەکان شەنگاڵ جێ بهێڵن
سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق ، گروپە چەکدارەکانی سەر بە پەکەکەی بۆ کشانەوە لە شەنگاڵ بانگهێشت .
نێچیروان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق لە رێوڕەسمی پێنجەمین ساڵهاتی هێرشی داعش بۆ سەر شەنگاڵ کە لە دهۆک بەڕێوەچوو ، لە پەکەکەی ویست لە ناوچەی شەنگاڵ بکێشتەوە و بەڕێوەبردنی کاروبارەکان بسپێرێ بە خەڵک .
نێچیروان بارزانی وتیشی دوای ئازاد کرانی شەنگاڵ لە لایەن هێزی پێشمەرگە و پاکتاوکرانی ناوچەکە لە داعش ، هێشتا ئەم شارە ئاوەدان نەکراوەتەوە .
بارزانی هەروەها خوازیاری بە پارێزگا بوونی شەنگاڵ بوو .
داعش دوای داگیرکردنی شەنگاڵ لە سێی ئابی 2014 ، ئێزدیەکانی قەڵاچۆ کرد . تا ئێستا 80 گۆڕی بە کۆمەڵ لە ناوچەکەدا دۆزراونەوە . 360 هەزار ئێزدی ئاوارە بوونە و سەد هەزار ئێزدیش روویان کردووەتە وڵاتانی دیکە .
پەرلەمانی هەرێمی کوردستان سێی ئابی وەک رۆژی جینۆسایدی ئێزدیەکان راگەیاند .