ئاگر له که‌مپێکی ئاواره‌کانی شنگال له زاخۆ که‌وته‌وه
سەرلەبه‌یانیی ئه‌مڕۆ له پارێزگای دهۆکی هه‌رێمی کوردستان ئاگر له که‌مپی تایبه‌تی ئاواره ئێزدییه‌کانی شنگال که‌وته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌یانیی ئەمڕۆ سێشه‌ممه 6ی ئاگوستی 2019 ئاگر له که‌مپی چه‌مشکۆی ئاواره‌کانی شنگال له سنووری زاخۆ که‌وته‌وه و به‌هۆیه‌وه تاوه‌کوو ئێستا 20 خێوەت سووتاون.
مه‌ئموون عه‌بدی به‌ڕێوه‌به‌ری که‌مپی چه‌مشکۆ به تۆڕی میدیاییی ڕووداوی ڕاگه‌یاند: "ئاگره‌که له کاژێر 06:30 خوله‌کی به‌یانیی ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه) دروست بووه و به‌هۆیه‌وه 20 خێوەت سووتاون و هیچ زیانێکی گیانی نییه به‌ڵام زیانێکی ماددی زۆری هه‌بووه ".
هاوکات هۆشه‌نگ محه‌ممه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ناوه‌ندی هاوبه‌شی هه‌ماهه‌نگیی قه‌یرانه‌کان له هه‌رێمی کوردستان به تۆڕی میدیاییی ڕووداوی گوت: "ئاگره‌که‌ی که‌مپی چه‌مشکۆ دوای کاژێر 6:00ی ئه‌م به‌یانه که‌وتووه‌ته‌وه و به‌پێی لێکۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌کان هۆکاره‌که‌ی شۆرتی کاره‌با بووه و ئاگره‌که‌ش کۆنتڕۆڵ کراوه."
ناوبراو باسی له‌وه‌ش کرد که دوای ڕووداوه‌که تیمه‌کانیان چوون به ده‌م ئاواره‌کانه‌وه و ئه‌و که‌سانه‌ی خێمه‌یان سووتاوه خێمه و پێداویستی دیکه‌یان بۆ دابین ده‌که‌ینه‌وه و ئێستا تیمه‌کانمان سه‌رقاڵی ئه‌و کاره‌ن.
شایانی باسه؛ له هه‌رێمی کوردستان نزیکه‌ی یه‌ک ملیۆن و 100 هه‌زار ئاواره و په‌نابه‌ر دەژین که له 38 که‌مپ و ده‌ره‌وه‌ی که‌مپه‌کاندا ژیان دەبەنە سەر . زیاتر لە ٣٦٠ هەزار کوردی ئێزدی پاش پەلاماری داعش بۆ سەر شەنگال و قەڵاچۆ کرانی بەربڵاوی ئێزدییەکان ئەو ناوچەیان بەجێ هشت و لە ئۆردوگا و کەمپەکانی شارە جۆربەجۆرەکانی هەرێمی کوردستان نیشتەجێ بوون. هەر ئێستاکە له که‌مپی "چه‌مشکۆ"یش چوار هه‌زار و 718 خێزانی ئێزدی ده‌ژین.