پێداگریی نێچیرڤان بارزانی لەسەر پاراستنی ئازادییە دینیەکان لە هەرێمی کوردستان
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا جەختی کرد لەسەر پاراستن و گەشەپێدانی ئازادییە دینیەکان لە هەرێم و داکۆکی لە کەسانی قوربانی توندوتیژییە دینیەکان.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس بەگێڕانەوە لە ماڵپەڕی شارپریس، "نێچیرڤان بارزانی" بەبڵاوکردنەوەی پەیامێک لە ژمارەی تایبەتی لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتیی توئیتەر، بەبۆنەی رۆژی بەرزڕاگرتنی یادی قوربانیان توندوتیژییە دینیەکان لەجیهان، ڕایگەیاند کە هەرێمی کوردستان درێژە دەدا بەهەوڵدان بۆ پاراستن و گەشەپێدانی ئازادییە دینیەکان.
ناوبراو لەو پەیامەدا جەخت لەوە دەکا کە؛ هەرێمی کوردستان بۆ کەسانێک کە لە ستەم هەڵاتوون بە وێنەی بەهەشتێکی ئارام و هێمنە و هەر بەوجۆرەش دەمێنێ.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەروەها وتی: لەهەرێمدا داکۆکی کراوە لە ئازادییە دینیەکان و بۆ گەشەپێدانی ئەو ئازادییانە، هەوڵ دەدرێ.
شیاوی ئاماژەیە بەگوێرەی یاساوڕێسای هەرێم، دینە جۆربەجۆرەکان لەچوارچێوەی سنورەکانی هەرێمی کوردستان ، ئازادیی تەواویان هەیە بۆ جێ بەجێ کردنی کاروبارە دینییەکان و هەروەها هەوڵدان لەپێناو گەشەپێدان و بانگخوازیی بۆ ئایینەکەیان و لەسەردەمی هێرشی داعش و توندوتیژیی دژ بە کەمینە دینییە جیاجیاکان لە عێراق، بەشی زۆری ئاسوریەکان، مەسیحیان و ئێزدییەکان و... پەنایان هێنایە هەرێم و لەوێ نیشتەجێ کران.