ھاوکاری و بەھێز کردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و ھەرێمی کوردستان
ئاب 29, 2019 08:53 Asia/Tehran
سەرکۆنسولی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی لەگەڵ شێخ عەلی باپیر ڕابەری کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستانی عێراق دیدارو وتووێژی کرد.
«مەھدی شوشتەری» سەرکونسولی ئێران لە سلێمانیی ھەرێمی کوردستان و شێخ عەلی باپیر ڕابەری کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستانی عێراق چاویان بە یەکتر کەوت و لە دیدارەکەدا ڕێزیان لە پەیوەندییە قوڵەکانی نێوان ھەردووک لا گرت و لە سەر پێویستیی بەھێز کرانی پەیوەندیی دوو لایەنە لە بوارەکانی سیاسی و ئابووری و ڕۆشنبیری جەختیان کرد.
لێکدانەوەی ئاڵ و گۆڕە سیاسییەکانی عێراق و ناوچەکەو پێویستیی یەکگرتنی تەواوی ڕەوتە سیاسییەکانی عێراق بۆ بەرنگار بوونەوەی پیلانی دوژمنان و ناحەزانی وڵات، لەو تەوەرانەی دیکەی ئەم وتووێژانە بوو.
سەرپەیڤ