دۆزرانەوەی 5 گۆڕی بە کۆمەڵی ئێزدیەکان لە شەنگاڵ
رێکخراوی ئێزیدی بۆ به‌دۆکیۆمێنتکردن ، دۆزینه‌وه‌ی گۆڕێکی نوێی به‌کۆمه‌ڵی له قه‌زای شنگال راگه‌یاند و ده‌سه‌ڵاتدارانی لێ ئاگادار کرده‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێکدا که وێنه‌یه‌کی ده‌ست وێستگه نیوز که‌وتووه، رێکخراوی ئێزیدی بۆ به‌دۆکیۆمێنتکردن رایگه‌یاند که به هاوکاری به‌ڕێوه‌به‌رێتی پۆلیسی شنگال و رێکخراوه‌که‌یان تیمێکی به‌دواداچوون بۆ ده‌نگۆی بوونی گۆڕێکی به‌کۆمه‌ڵی نوێ له نزیک بینای به‌ڕێوه‌به‌رێتی پۆلیسی شنگال پێکهات.
رێکخراوه‌که ده‌ڵێت: "پێده‌چێت گۆڕه‌که 6- 10 ته‌رمی قوربانیانی ئێزیدی تێدابێت که له‌لایه‌ن چه‌کدارانی داعشه‌وه فیشه‌ک نراوه به‌سه‌ریانه‌وه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا که ده‌ستبه‌جێ لێدوانه‌کان و زانیارییه‌کان تۆمارکران و فه‌رمانگه‌ی گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه‌کانی عیراقی لێ ئاگادارکرایه‌وه و چوارده‌وری شوێنه‌که گیرا و بڕیاره سبه‌ینێ له‌لایه‌ن کارمه‌ندانی رێکخراوه‌که‌وه لێکۆڵینەوەی بۆ بکرێت.
رێکخراوی ئێزیدی بۆ به‌دۆکیۆمێنتکردن راشیگه‌یاند که دادوه‌ری لێکۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ند ئاگادارده‌که‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی زانیارییه‌کان و لێدوانه‌کان تۆمار بکات تا له دواتردا گۆڕه‌که هه‌ڵده‌درێته‌وه.
له 3 ی ئابی 2014، دوای کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه، چه‌کدارانی داعش هێرشیان کرده سه قه‌زای شنگال و خستیانه ژێر ده‌ستی خۆیانه‌وه و به‌شێک له هاوڵاتیانی ئاواره‌بوون و به‌شێکیش له کچ و ژن و پیاوه‌کانیان که‌وتنه ده‌ست ئه‌و چه‌کدارانه که دواتر بازرگانی به ژماره‌یه‌ک له کچ و ژنانی شنگاله‌وه کرا، ئه‌وه‌ش له نێو ناوه‌نده جیهانی و ناوخۆییه‌کانه‌وه ده‌نگی دایه‌وه.
دوای ساڵێک و سێ مانگ لە داگیرکاری شنگال، رۆژی 13 ی تشرینی دووەمی 2015، ئازادکردنی شنگال ڕاگەیەنرا.