پەلاماری ئاسمانی تورکیا بۆ سەر باکووری هەولێر
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i368071-پەلاماری_ئاسمانی_تورکیا_بۆ_سەر_باکووری_هەولێر
فڕۆکە شەڕکەرەکانی سوپای تورکیا لە پەلاماری ئاسمانی بۆسەر ناوچەی " چومان" هەڵکەوتوو لە باکووری هەولێر و لە نێزیکایەتی سنووری ئێران ، ترۆمۆبیلێکی هێزەکانی پە.کە.کە یان دایە بەر دەسڕێژ/.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 02, 2019 12:49 Asia/Tehran
  • پەلاماری ئاسمانی تورکیا بۆ سەر باکووری هەولێر

فڕۆکە شەڕکەرەکانی سوپای تورکیا لە پەلاماری ئاسمانی بۆسەر ناوچەی " چومان" هەڵکەوتوو لە باکووری هەولێر و لە نێزیکایەتی سنووری ئێران ، ترۆمۆبیلێکی هێزەکانی پە.کە.کە یان دایە بەر دەسڕێژ/.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس ، کەناڵی تەلەفیزیۆنی ڕوداوو، ڕاپۆرتی دا؛ کە شەوی ڕابردوو فڕٶکە شەڕکەرەکانی سوپای تورکیا قوڵایی خاکی هەڕێمی کوردستانیان بومباران کرد. بە پێێ هەواڵەکە، لەم پەلامارە چیاکانی " سارتکە" و" درە ڕوستی " لە ناوچەی چومان هەڵکەوتوو لە ١٨٠ کیلومەتری باکووری هەولێر و٢٥کیلومەتری سنووری ئێران بە توندی بوومباران کرا وترۆمۆبیلێکی هەڵگری دوو هێزی پە.ک.کە کەوتووتە بەر دەسڕێژ. فەیسەڵ حسێن سه روکی ناحیه ی  سمیلان لەم بارەوە بە ڕوداوی وت کە هێزەکانی پە.کە.کە هیچ بنکە وپیگەیەکیان لەم ناوچەیە دا نیە ، بەڵام ئەم هێزانە بۆ پێوەندی گرتن لەگەڵ ناوچەی برادوست لەناوچەی چۆمان هاتووچوو دەکەن. ناوبراو وتی کە شەوی ڕابردوو فڕۆکە شەڕکەرەکانی سوپای تورکیا دوای نێو کاژێر گەشت لیدان لەسەر ئاسمانی ناوچە" گوندەکانی سارتکە وشێوی زایی" یان بە توندی بوومباران کرد. کویستانە ناوبراوەکان بەرزترین چیاکانی وڵاتی عێراقن وسێ هەزار و٧٠٦ مێتر لە ئاستی دەریا بەرزن وشوێنی کشت وکاڵ وئاژەڵداری ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتوانی ئەم ناوچەیەیە.هەروەها فرەتر لە ٤٥٠ گوندی هەرێمییش بە هۆی لەناوچوونی ژێرخانی پێویست بە هۆی بومباران ، چوڵ کراون. لە لایەکی تر تورکیا ژمارەیەکی زۆر بنکە وپێگەی هەواڵگری وسەربازی لە هەرێم دا بووە وسەربازانی ئەم وڵاتە بە گەیشتنە ناوقوڵایی ٣٠ کیلومێتری خاکی هەرێم هەڵمەتی سەربازی بەربڵاو لەم ناوچانە ئەنجام دەدەن.