چاوپێکەوتنی سەرکۆنسولی ئێران لەهەولێر لەگەڵ بەڕێوبەری گشتیی گومرکی هەرێمی کوردستان
سەرکۆنسولی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەهەولێر چاوی کەوت بە بەڕێوەبەری گشتیی گومرکی هەرێمی کوردستانی ئێراق.
بەپێی راپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس؛ "نەسروڵڵا ڕەشنودی" سەرکۆنسولی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەهەولێر ڕۆژی دووشەممە١١ی خەرمانانی١٣٩٨ لەگەڵ"سامان عەبدوڕەحمان عەزیز" بەرێوەبەری گشتیی گومرکی هەرێمی کوردستانی عێراق دیداری کرد‌و دوولایەن لەبارەی هاوکاریی گومرکیی دوولایەنەو ڕێگاکانی ئاسانکردنی پرۆسەکان و تەشریفاتی هاوپێوەند بە گواستنەو ترانزیتی کاڵا هەناردەیی و هاوردەییەکان وت‌ووێژیان کرد.
له دیداره‌که‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی گومرگی هه‌رێمی کوردستان پیرۆزبایی له ڕه‌شنوودی کرد بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رکۆنسووڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران له هه‌ولێر و ئاماژه‌ی به پێشینه‌ی په‌یوه‌ندییه دۆستانه و قووڵه مێژوویی و فه‌رهه‌نگییه‌کانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ئێران کرد و هیوای خواست له خولی به‌رپرسیارێتییه‌کانی ڕه‌شنوودی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیی بازرگانیی دوولایه‌نه له‌سه‌ر بنه‌مای هاوکاری و لێکتێگه‌یشتنی باش بێته‌دی.
سه‌رکۆنسووڵی ئێران له هه‌ولێر خۆشحاڵیی خۆی له به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و دیداره نیشان دا و پڕۆسه‌ی هاوکارییه گومرگییه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و ئێرانی به ئیجابی و جێگای ڕه‌زامه‌ندی وه‌سف کرد و به‌رده‌وامیی هاوکارییه‌کانی نێوان هه‌ردوولای به کاریگه‌ر هه‌ڵسه‌نگاند.