دیدارەکانی شاندەکەی پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا
شاندەکەی پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان لە پەراوێزی کۆبوونەوەی لێژنەی بەرنامەو بوجەی ئەنجومەنەکانی وڵاتانی ئاسیایی لە پێتەختی عێراق زنجیرە دیدارێکیان لەگەڵ لایەنە جۆربەجۆرەکاندا ئەنجام دا.
بەپێی ڕاپۆرتی کوردپرێس، هێمن ههورامی جێگری سهرۆکی پهرلهمانی کوردستان دوابهدوای کۆبوونهوهکه له پرێس کۆنفرانسێکدا ڕایگهیاند: له خولی تازەی پهرلهمانی ھەرێمی کوردستان بڕیاریان داوه باشتر گرنگی به پهیوهندییه دیپلۆماسیهکانیان بدهن و سوود له ئهزموونی پهرلهمانی وڵاتانی دیکه وهربگرن لە ئاراستەی چارەسەریی گرفتەکانیان لە گەڵ بەغدا لە چوارچێوەی یاسای بنەڕەتی.
شاندەکەی پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان لە پەراوێزی کۆبوونەوەی لێژنەی بەرنامەو بوجەی ئەنجومەنەکانی وڵاتانی ئاسیایی و لەپاش بەشداری کردنی لە بەرنامەی دانیشتنەکان، چاوی بە حەسەن کەعبی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کەوت و سەبارەت بە ڕەوشتی سیاسیی ھەرێمی کودستان و ناوچەکە گفتوگۆیان لەگەڵدا کرد.
لەم دیدارەدا لەسەرپێویستیی ھەوڵدان لەئاراستەی ھێزمەندکردنی پەیوەندی و ھاوکاریی نێوان پەرلەمانی کوردستان و ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێداگریی کرا.
ھەروەھا شاندەکەی پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان ناڕەزامەندیی خۆی بەرامبەر بە بڕگەی ١٦ی چاکسازیی یاسای زەڵبژاردنی ئەنجومەنەکانی پارێزگاکانی عێراق دەربڕی و ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەم بڕگەیە یاساییە ژمارەیەکی زۆری ئاوارەکانی عێراق لە مافی دەنگتان بێ بەری دەکات و داوای ھەموار کردنەوەی ئەو یاسایەی کرد.
ئەم شاندە ھەروەھا چاوی بە نوێنەری ھەرێمی کوردستان لە بەغداش کەوت و گرفتەکانی نێوان ھەولێرو بەغداو ڕێگاکانی چارەسەر کردنی ئەو گرفتانەی لە ڕێگای یاسای بنەڕەتیی عێراقەوە لەگەڵدا تاوتوێ کرد.