وەزارەتی بەرەڤانیی ئێراق: نزیک بووینەتەوە لە ڕێککەوتن لەگەڵ پێشمەرگە
وتەبێژی وەزارەتی بەرەڤانیی ئێراق ڕایگەیاند کە وتووێژ لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگەری هەرێمی کوردستان درێژەی هەیە و دوو لایەن لە ڕێککەوتنی یەکجاری نزیک بوونەتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس؛ "تەحسین خەفاجی" لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی تەلەڤزیۆنیی ڕووداو، رایگەیاند کە وتووێژ لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان بەردەوامە و دوولایەن لە ڕێککەوتنی یەکجاری نزیک بوونەتەوە.
وتەبێژی وەزارەتی بەرەڤانیی ئێراق وتیشی کە تا ئێستا هیچ بەروارێکی دیار بۆ بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی دواتری نێوان لێژنەکانی سەر بە وەزارەتی بەرەڤانی ئێراق و وەزارەتی پێشمەرگەری هەرێمی کوردستان دیاری نەکراوە و ئەو کۆبوونەوەیە پاش کۆتایی هاتنی کاری لێژنە تایبەتەکانی دولایەن جێبەجێ دەکرێ.
ناوبراو رایگەیاند کە پاش ڕێککەوتنی یەک لە نێوان دوو لایەن، بڕگەکانی ڕێککەوتننامەی بۆ واژۆ و مۆر کران ئاراستەی عادڵ عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی ئێراق وەکوو فەرماندەری گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئەم وڵاتە دەکرێ.