کوردانی عێراق دەستتێدابوون لە توندوتیژییەکانی بەغدایان بەدرۆ خستەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i372002-کوردانی_عێراق_دەستتێدابوون_لە_توندوتیژییەکانی_بەغدایان_بەدرۆ_خستەوە
پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق، هەرچەشنە هاوبەشیی هێزی پێشمەرگە لە کوشتنی خۆپێشاندەران لە بەغدای بەدرۆ خستەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 18, 2019 16:07 Asia/Tehran
  • کوردانی عێراق دەستتێدابوون لە توندوتیژییەکانی بەغدایان بەدرۆ خستەوە

پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق، هەرچەشنە هاوبەشیی هێزی پێشمەرگە لە کوشتنی خۆپێشاندەران لە بەغدای بەدرۆ خستەوە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق رۆژی دووشەممە لەبەیاننامەیەکدا، تۆمەتی هاوبەشیی هێزی پێشمەرگە لە بشێویی خۆپێشاندانەکانی عێراقی بە "دەنگۆی ژەهراوی" لێکدایەوەو ڕایگەیاند: ئەو چەشنە دەنگۆیانە، ئاشتیی کۆمەڵایەتی وئاسایشی وڵات دەخاتە مەترسی.

چەند شارەزایەک لە عێراق، بەشێک لە هێزی پێشمەرگەیان بە بەرپرس زانی لە ڕووداوەکانی تەقەو دەسڕێژی خولی یەکەمی ناڕەزایەتییەکان کە لە یەکەمی ئۆکتۆبرەوە دەس پێکراو حەوتەیەکی خایاند.

ئەو تۆمەت پاڵدانانە پاش باسکرانی ناوی سەرتیپ"نەوزاد عوسمان خدر" فەرماندەری تیپی دووی گاردی سەرۆک کۆماریی عێراق لە ڕاپۆری لێکۆڵینەوەو بەدواداچوونی تیمی پەیجۆری ڕاستییەکانی توندوتیژیی ونائارامیی خۆلی یەکەمی خۆپێشاندانەکان ڕاگەیێندراوە.

سەرتیپ نەوزاد عوسمان خدر تۆمەتبارە بەوەی هاوڕێ لەگەڵ ژمارێک لە هێزەکانی بندەستی کە زۆربەیان سەربە گاردی سەرۆک کۆمارین، لە خولی یەکەمی خۆپێشاندانەکان لە بەغدا بە چەکی قەناسەچیان، ژمارێک لە خۆپێشاندەران لە مەیدانی تەحریریان کردەئامانج.

نووسینگەی سەرۆک کۆماریی عێراق پێشتر لەبەیاننامەیەکدا ئەو تۆمەتانەی ڕەت کردەوەو ڕایگەیاند: هۆی هاتنەئارای ناوی سەرتیپ نەوزاد لە ڕاپۆری تیمی پەیجۆری ڕاستییەکان لەبەر ئەوەیە کە لە ڕۆژانی ناڕەزایەتی دەربڕینەکان، ناوبراو بۆ خزمەت بانگ کرا بەڵام خۆی بوارد لە قەبوڵکردنی ئەو ئەرکە.

چەند شاری عێراق لە چەند حەوتەی ڕابردوو-وە شایەتی بەڕێوەچونی خۆپێشاندان بۆ دەربڕینی نارەزایەتی بە دۆخی نالەباری راژەکارییە گشتییەکان، نەبوونی هەلی کارکردن و گەندەڵیی ئیدارین بەڵام ئەو خۆپێشاندانانە بە دەسوەردانی ژمارێک وڵاتی رۆژاوایی بەرەو توندوتیژی پاڵپێوەنران و بەسەدان کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.