دەوڵەتی هەرێمی کوردستانی بەنیازی چارەسەر کردنی کێشەی ناوچەکانی ناکۆکی لەسەرە
کاربەدەستێکی دەوڵەتی هەرێمی کوردستان باسی کرد لە هەوڵی هەرێم بۆ چارەسەر کردنی کێشەی ناوچەکانی جێ ناکۆکی لە گەڵ بەغدا و داڕشتنی گەڵاڵەیەکی تایبەت بۆ چارەسەر کردنی ئەو کێشەیە .
کاناڵی تەلەفیزوینی ڕووداو لەو بارەوە ڕاپۆڕتی دا کە خالد شوانی ڕایگەیاندووە کە دەوڵەت گەڵاڵەیەکی تایبەتی بۆ چارەسەر کردنی کێشەی ناوچە ناکۆکی لەسەرەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و ئاسایی کردنەوەی دۆخی ئەو ناوچانە داڕشتووە و ئامادەی کردووە و لە گەڵ کاربەدەستانی هاوپەیوەند لە دەوڵەتی ئێراق لەو بارەوە وتووێژ دەکات .ناوبراو وتیشی کە ئەو گەڵاڵەیە ریتیە لە چۆنیەتی چارەسەر کردنی کێشە ئیداری و ئاسایشیەکانی ئەو ناوچەگەلە و ئاسایی کردنەوەی دۆخی ئەو ناوچەگەلەی وا بڕگەی 140ی دەستووری ئێراق دەیانگرێتەوە و هەولێر و بەغدا لێژنەگەلێکی تایبەتی بۆ ئەو مەبەستە پێکهێناوە و ناوچەکانی جێ ناکۆکی ئەولەویەتی وتووێژەکانی نێوان دەوڵەتی ئێراق و هەرێمی کوردستانە .