کورد بە کاندیدکردنی سودانی بۆ پۆستی سەرۆکی حکومەتی عێراق رازییە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i373482-کورد_بە_کاندیدکردنی_سودانی_بۆ_پۆستی_سەرۆکی_حکومەتی_عێراق_رازییە
سەلیم هەمزە شووشکەیی پەرلەمانتاری کۆمەڵی ئیسلامی دەڵێت: کورد پشتگیری کاندیدکردنی محەمەد شییاع سودانی دەکات بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی حکوومەتی داهاتووی عێراق، باسی لەوەش کرد، کە ئەو پشتگیرییە لەرووی مەبدەئییەوەیە نەک فەرمی .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 14, 2019 15:06 Asia/Tehran
  • کورد بە کاندیدکردنی سودانی بۆ پۆستی سەرۆکی حکومەتی عێراق رازییە

سەلیم هەمزە شووشکەیی پەرلەمانتاری کۆمەڵی ئیسلامی دەڵێت: کورد پشتگیری کاندیدکردنی محەمەد شییاع سودانی دەکات بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی حکوومەتی داهاتووی عێراق، باسی لەوەش کرد، کە ئەو پشتگیرییە لەرووی مەبدەئییەوەیە نەک فەرمی .

بە پێی راپۆرتی شار پرێس ، شووشکەیی لەلێدوانێکدا دەشڵێت: کەسایەتی محەمەد شیاع سودانی لای هێزە کوردییەکان ڕێزلێگیراوە لەبەر ئەوەی کەسایەتییەکی راشکاوی هەیە و لەوکاتەی هەردوو وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و وەزارەتی پیشەسازی لابووە هیچ کەموکوڕی‌و ئابرووچوونێکی لەسەر تۆمارنەکراوە، ئەوە جگە لەوەی لەناو ئەنجوومەنی نوێنەراندا پەرلەمانتارێکی چالاک بووە.

لەبەشێکی تری قسەکانیدا شووشکەیی باسی لەوە کردووە، کە هێزە کوردییەکان خواستی ئەوەیان هەیە پشتگیری سودانی بکەن بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی حکومەتی داهاتوو ئەگەر هات و خرایە بەردەمیان.

هەروەها دەشڵێت: ئەم پشتگیرییە بۆ پاڵاوتنی سودانی پشتگیرییەکی فەرمی نییە، بەڵکو تەنیا لەرووی مەبدەئییەوەیە.

ئەندامێکی پارتی دیموکراتی کوردستانیش رایدەگەیەنێت، خزبەکەی ڤیتۆی لەسەر کاندیدکردنی محمەد شیاع سودانی نییە ئەویش بەهۆی ئەوەی لایەنە شیعەکان لەسەر کاندیدکردنی رێککەوتوونە. رێبین سلام، بەمیدیایەکی عێراقی وتووە،  ڤیتۆمان لەسەر هیچ کاندیدێک نییە بە کاندید بوونی محەمەد سودانیشەوە وخوازیارین رێککەوتن بکرێت بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخەی کە وڵاتی گرتووەتەوە". 

چەند رۆژێکە میدیا عێراقییەکان ناوی سودانی دەهێنن، کە گوایە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران کاندید دەکرێت‌و لەدوای ئەو دەنگۆیانەش ناوبراو دەستی لەپۆستە حیزبییەکەی کێشایەوە.

لای خۆیەوە هاوپەیمانی هێزەکان بەسەرۆکایەتی محەمەد حەلبووسی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران ستایشی دەستلەکارکێشانەوەی محەمەد شییاعی کرد لە پارتی ئیسلامی عێراقی‌و بەهەنگاوێکی ئازایانەی لەقەڵەمدا، هەروەک جەختیکردووەتەوە ناوبراو زۆرترین چانسی هەیە بۆئەوەی پۆستی سەرۆکی حکوومەتی داهاتوو وەربگرێت.