دوایین زانیاری لەبارەی بەستنی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i373523-دوایین_زانیاری_لەبارەی_بەستنی_کۆنگرەی_چوارەمی_یەکێتی
لەگەڵ ئەوەی تەنیا پێنج رۆژ ماوە بۆ ئەنجامدانی کۆنگرەی چواری یەکێتی نیشتمانی، بەڵام هێشتا ڕوون نییە ئایا کۆنگرەکە لەکاتی خۆی ئەنجام دەدرێت یان نا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 15, 2019 12:59 Asia/Tehran
  • دوایین زانیاری لەبارەی بەستنی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی

لەگەڵ ئەوەی تەنیا پێنج رۆژ ماوە بۆ ئەنجامدانی کۆنگرەی چواری یەکێتی نیشتمانی، بەڵام هێشتا ڕوون نییە ئایا کۆنگرەکە لەکاتی خۆی ئەنجام دەدرێت یان نا.

 

سەرچاوەیەکی بەرپرس لەیەکێـتی نیشتیمانی کوردستانی عیراق بەشارپرێسی وت: هێشتا روون نییە  کۆنگرە لەکاتی خۆی ئەنجام دەدرێت و بۆ ئەم مەبەستەیش ئەمڕۆ، یان سبەی ئەم پرسە یەکلادەبێتەوە.

سەرچاوەکە وتیشی: کێشەکە لەسەر پرسی پۆستی سەرۆک یان سکرتێرە، رای جیاواز هەیە لەسەر دەسەڵاتەکان و جێگرەکانی تائێستا ئەم پرسە رێککەوتنی لەسەر نەکراوە.ئەمەش لەکاتێکدایە بڕیارە 21ی ئەم مانگە کۆنگرەی چوارەمینی یەکێتی ئەنجام بدرێت‌و هەموو ئامادەکارییەکانیش لەو بارەوە کراوەو ئەمڕۆش لیژنەی نووسینەوەی پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی تەواوکردنی کارەکانی راگەیاند.هەفتەی رابردووش کۆنفرانسی مەڵبەندەکان ئەنجامدراو ئەندامانی کۆنگرە هەڵبژێران، ماوەتەوە ئەوەی مەکتەبی سیاسی، یان سەرکردایەتی یەکێتی لەو بارەوە بڕیاری یەکلاکەرەوە بدات.