دیداری سەرکۆنسوڵی ئێران و سەرکۆنسوڵی فەڕەنسا لە هەولێر
سەرکۆنسوڵی ئێران لە هەولێر لە دیدار لەگەڵ هاوشانی فەڕەنسی خۆی وتی: هیوادارین تاران و پاریس بتوانن پەرە بە هاوکاری بازرگانی و ئابووری لەمێژینەیان بدەن.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژی دووشەمە ۲۵ی سەرماوەز، نەسروڵڵا ڕەشنوودی، سەر کۆنسوڵی ئێران لە هەولێر لە گەڵ ئۆلیویە دیکۆتینی کۆنسوڵی فەڕەنسا لە هەرێمی کوردستان دیداری کرد.
لەم دیدارەدا باس لە دۆخی ناوچەکە و گۆرانکارییەکانی ئەم دەڤەرە کراوە.
ڕەشنوودی بە ئاماژە بە پەیوەندی ئابووری و هاوکاری بازرگانی و تیجاری لەمێژینەی ئێران و فەڕەنسا هیوای خواست کە دوو وڵات بێ کاریگەریی دانانی لایەنێکی سێهەم، دووبارە بتوانن هاوکاری ئابووری و بازرگانی خۆیان پەرە پێبدەن.
لای خۆیشیەوە ئۆلیویە دیکۆتینی کۆنسوڵی فەڕەنسا لە هەولێر ئاماژەی کرد کە پاریس بە لەبەرچاو گرتنی هەستیارییەکانی ناوچەکە، گرینگی دەداتە پەیوەندی لە گەڵ ئێران.