دەسپێکی راوێژکاریەکانی حەسان دیاب بۆپێکهێنانی کابینەی لوبنان
کانونی یهکهم 21, 2019 14:25 Asia/Tehran
حەسان دیاب سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی کابینەی لوبنان پرس و راوێژەکانی خۆی لە گەڵ فراکسیۆنە پەرلەمانیەکان دەسپێکرد .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئین ئێن ئەی لوبنان ، حەسان دیاب ئەمڕۆ شەممە چاوی کەوت بە نەبی بێری سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان . نەبی بێری دوای ئەم دیدارە رایگەیاند ، لە بارەی حکومەتی نوێ و ژماری کورسیەکانی وەزاریی قسەی کردووە و جەختی کردووەتەوە لەسەر بەرنگاربوونەوەی گەندەڵی و پێویستیی مسۆگەربوونی گەشەی ئابووری .
دیاب هەروەها هەروەها ئەمڕۆ لە گەڵ سەعد حەریری سەرۆک وەزیرانی حکومەتی کاربەڕێکەر لە پەرلەمانی لوبنان دیداری کرد .
حەریری دوای ئەم چاوپێکەوتنە لەسەر مافی ئازادیی بۆ خۆپێشاندەرانی لوبنانی .
سەرۆک وەزیری راسێردراو بۆپێکهێنانی کابینەی لوبنان هەروەها چاوی دەکەوێ بە ژمارێکی دیکە لە کەسایەتیە سیاسیەکان و نوێنەرانی پەرلەمان.