جاڕنامەی ناوخۆیی یەکێتیی نیشتمانی لە کۆنگرەی چوارەمی پارتەکە پەسەن کرا
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i373879-جاڕنامەی_ناوخۆیی_یەکێتیی_نیشتمانی_لە_کۆنگرەی_چوارەمی_پارتەکە_پەسەن_کرا
وتەبێژی کۆنگرەی چوارەمی پارتی یەکێتیی نیشتمانی ڕایگەیاند کە لە ماوەی کۆنگرەکەدا ، پەێڕەوی ناوخۆیی پارتەکە پەسەن کراو ئەنجومەنی گشتیی ڕێبەرایەتی پارتەکە ش دەسەڵاتی گۆڕانکاریی هەیە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 22, 2019 12:53 Asia/Tehran
  •  جاڕنامەی ناوخۆیی یەکێتیی نیشتمانی لە کۆنگرەی چوارەمی پارتەکە پەسەن کرا

وتەبێژی کۆنگرەی چوارەمی پارتی یەکێتیی نیشتمانی ڕایگەیاند کە لە ماوەی کۆنگرەکەدا ، پەێڕەوی ناوخۆیی پارتەکە پەسەن کراو ئەنجومەنی گشتیی ڕێبەرایەتی پارتەکە ش دەسەڵاتی گۆڕانکاریی هەیە .

مەلا یاسین لە دانیشتنە هەواڵێکدا  ڕایگەیاند کە کۆنگرەی چوارەمی پارتی یەکێتیی نیشتمانی  بە شێوەی  تەواو ڕوون  خەریکی بەڕێوەچوونە و ئەمرۆ  یەکشەمە  22  دیسامبر  لە دووهەمین  ڕۆژ  لە کۆنگرە  جاڕنامەی ناوخۆیی پارتەکە  پەسەن کرا و دەسەڵاتی گۆڕین لەودا   درا بە  ئەنجومەنی گشتیی  ڕێبەرایەتی  یەکێتیی نیشتمانی . بە پێی بەرنووسی  جاڕنامەی پارتەکە  لە کونگرەی چوارەمی یەکێتیی نیشتمانی  ئەو کۆنگرە  بە دروشمی ئاشتی ؛ دیموکراسی ، ئازادی ؛ مافی مڕۆڤ ؛ مافی دیاریکردنی چارەنووس و دادگەری کۆمەڵایەتی  بەڕێوە چووە و  بڕیارە  کە  ڕادەی  بەشداری  و ئامادە بوونی  ژنان  لە هەموو دامەزراوەکانی  پارتیی  بگاتە 25  لەسەد . سەرەڕای  ئەوەی  کە  بڕیار  بوو  ئەمڕۆ  دەنگ دان  بۆ هەڵبژرادنی 121 ئەندامی  ئەنجومەنی  گشتیی  ڕێبەرایەتی  پارتەکە  ئەنجام  بدرێت  بەڵام  وتەبێژی  کۆنگرەی  چوارەمی  یەکێتیی  نیشتمانی  وتی  کە  هەڵبژرادنەکان  بۆ  هەڵبژرادنی  ئەو  ئەندامانە    خراوەتە  سبەینێ  دوشەمە  کاتژمێر  9ی سەرلەبەیانی  بەکاتی خۆجێیی  و  تا ئێستا 400 کەس  لە ئەندامانی کۆنگرەکە  خۆیان بۆ   ئەندام بوون  لەو  ئەنجومەنە کاندید  کردووە . وتەبێژی ی ەنەکە  وتی   ئەمرۆ  هەروەها  ئەندامانی ئەنجومەنی  باڵای سیاسی  یەکێتیی  هەڵبژێردران  کە  بریتیە  لە  هێرۆ  ئیبراهیم ئەحمەد ؛  وەلا بەختیار ، عومەرفەتاح ، حاکم قادر موحەمەد جان ،  ئەرسەلان بایز ، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا ، و دلێر مەجید .  ڕۆژی  ڕابردووش  کوسرەت  ڕەسوول عەلی  جێگری ی ەکەمی  سکرتێری گشتیی کوچکردووی  پارتەکە  وەک سەرۆکی  ئەو  وڵاتە  دیاریکرا .لە هەمان حاڵدا  ڕایگەیندرا   سەرەڕای  جەختی کومیسیونی  باڵای  هەڵبژرادنەکانی  ئێراق  لەمەڕ ئەوەی  کە  نابێ   ئەندامانی  خاوەن  پۆستەکانی  سەربازی  و  دەوڵەتی  لە کۆنگرەی  چوارەمی پارتەکە  ئامادەن .  بەگوێرەی  ڕاپۆڕتی کورد پرێس کومیسیونی  هەڵبژرادنەکانی  ئێراق  ڕۆژی  پێنجشەمە  بە شێوەی فەرمی   بە پارتی یەکێتی  نیشتمانی  ڕایگەیاند   کە بە پێی  یاسای پارتە سیاسیەکان  نابێ  هیچ یەک  لە  ئەندامانی  کونگرەی  گشتیی  ئەو  ، کەسانی  سەربازی و ئاسایشی  یان  خاوەن  کاری  دەوڵەتی  بن . بەڵام  ڕووداو  ڕاپۆڕتی  دا  کە بە دوای  ناڕەزایەتیەکانی  یەکێتیی  بەو  بڕیارەی  کومیسیون   ؛ لانی زۆری  ئەندامانی  سەربازی و دەوڵەتی  لە کونگرە  ئامادەن .