دووه‌م رۆژی کۆنگره ی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی عیراق.
دووه‌م رۆژی کاره‌کانی چواره‌مین کۆنگره‌ی یه‌کیەتیی نیشتمانیی کوردستانی عیراق له شاری سلێمانی ده‌ستی پێ کرد.
له‌کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا ئه‌ندامانی کۆنگره ده‌نگ به‌کاندیده‌کانی ئه‌نجومه‌نی گشتی سه‌رکردایه‌تی ده‌ده‌ن که خۆی له 121 که‌س ده‌بینێته‌وه.
دوێنێ له چواره‌مین کۆنگره‌ی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستاندا به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی یه‌کێتی هه‌ڵبژێردران که هه‌شت ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نه‌که، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی پێشوون و کۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی سه‌رکردایه‌تی ئه‌نجومه‌نه‌که ده‌کات.
هه‌روه‌ها له‌چواره‌مین کۆنگره‌ی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستاندا، چه‌ند ئه‌ندامێکی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان هه‌ڵبژێردران.
له‌یه‌که‌م رۆژی چواره‌مین کۆنگره‌ی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستاندا، هه‌ریه‌ک له د. به‌رهه‌م ساڵح و رێواز فایه‌ق و قوباد تاڵه‌بانی، به ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی هه‌ڵبژێردران.
هەر بە گوێرەی زانیارییەکان، ئەو سێ سەرکردەیەی یەکێتی بەبێ دەنگدان ؛بونەتە ئەندامی سەرکردایەتی و هۆکاری ئەو بڕیارەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی سەرجەمیان پۆستی باڵایان هەیە لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان