نێچیرڤان بارزانى و محەمەد حەلبوسى پێکهێنانى دەوڵەتى عێراق تاوتوێ دەکەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i373885-نێچیرڤان_بارزانى_و_محەمەد_حەلبوسى_پێکهێنانى_دەوڵەتى_عێراق_تاوتوێ_دەکەن
سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دوایین پێشهاتەکانی دۆخی عیراق و ناوچەکەو پرسی پێکهێنانی کابینەی داهاتووی حکومەتی عێراق و ئەو پڕۆژە یاسایانەی تاووتوێ کرد کە ئێستا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 22, 2019 14:19 Asia/Tehran
  • نێچیرڤان بارزانى و محەمەد حەلبوسى پێکهێنانى دەوڵەتى عێراق تاوتوێ دەکەن

سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دوایین پێشهاتەکانی دۆخی عیراق و ناوچەکەو پرسی پێکهێنانی کابینەی داهاتووی حکومەتی عێراق و ئەو پڕۆژە یاسایانەی تاووتوێ کرد کە ئێستا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقە.

بەپێی راگەیەنراوێکی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق  کرد.

ئاماژە بەوەشکراوە، لەکۆبوونەوەکەدا کە فوئاد حسێن جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دارایی عیراق ئامادەی بووە، هەردوولا دوایین پێشهاتەکانی دۆخی عیراق و ناوچەکەو پرسی دامەزراندنی کابینەی داهاتووی حکوومەتی عیراق و ئەو پڕۆژەیاسایانەیان تاووتوێکردوە کە ئێستا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقن.

هەروەها هەردوولا هاوڕابوون لەسەر کاری هاوبەش و دۆزینەوەی رێگەچارەی ئەرێنی بۆ کێشەکان بەشێوەیەک کە وەڵامدەرەوەی خواستە رەواکان بێت و لەخزمەتی تەواوی وڵات و گەل و پێکهاتەکانی عیراقدا بێت.

 هاوکات هەردوولا کۆک بوون لەسەر پشتیگریی هاوبەشەکانیان لە پرۆسەی سیاسی بۆ دەستنیشانکردنی سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عیراق بەشێوەیەک لەگەڵ خواست و داوای گەلی عیراقدا بێتەوە. موحەمەد حەڵبوسی سەرۆکی پەرلەمانی  ئێراق لە سەفەری بۆ هەولێر  لە گەڵ  مەسروور بارزانی  سەرۆک وەزیرانی حکومەت و ممەسعوود بارزانی   دیدار و وتووێژی  کردووە .