وتووێژی ئەلحەلبووسی و مەسعوود بارزانی سەبارەت بە چاکسازیی یاسای هەڵبژاردنەکانی عێراق
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەمیانەی چاوپێکەوتنی لەگەڵ سەرۆکی پارتی دیمەکڕاتی کوردستان لەمەڕ گۆڕین و چاکسازی لە یاسای هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتەو پێویستی دابینی قازانج و بەرژەوەندی هەموو ڕەوتە عێراقییەکان ڕاوێژو وتوویژی کرد.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی کوردپرێس، موحەممەد حەلبووسی پاشنیوەڕۆی ئەمرۆ یەکشەممە ١ـ بەفرانبار/٢٢ـی دیسەمبەر، گەییشتە هەولێر و دوای دیداری نێچیروان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەردانی مسعوود بارزانی ڕێبەری پارتی کرد.
ماڵپەڕی فەرمی پارتی لەبارەی ئەم دیدارە ڕاپۆرتی داوە کە ڕەوشی ئەمدواییەی عێراق،گۆڕانکارییەکانی ئەم وڵاتە و هەڵبژێردرانی سەرۆک وەزیرانی تازە، لە وینەی بابەت گەلێک بوون وا ڕاویژیان لە سەرکراوەو ئەم وتووێژانە بە بەشداری فوئاد حسەین وەزیری کوردی دارایی عێراق بەڕێوە چوون. بارزانی و حەلبووسی هەروەها لەبارەی چاکسازی و گۆرینی یاساکانی عێراق لە ەپرلەمانی ئەم وڵاتە و بەتایبەت یاسای هەڵبژاردنەکان لەم وڵاتە،وتوێژ و جەختییان کردووە پێویستە هەرگۆڕانێک کە بەدی دێت، لە ڕەوتی دابینی قازانجەکانی شارومەندە عێراقییەکان بێت.
لێکدانەوەی قەیرانەکانی وڵاتی عێراق و گۆڕانکارییەکانی پرۆسەی سیاست ئەم وڵاتە و پیکهینانی دەوڵەتی تازە لە بابەتەکانی دیکەی بەرباس و ڕاوێژ لەم دیدارە دابووە.