دیداری سەرکونسوڵی ئێران لە گەڵ بەرپرسی پەیوەندییەکانی یەکگرتووی ئیسلامیی
لە دیداری نێوان سەرکونسوڵی ئێران لە هەولێر لە گەڵ بەرپرسی پێوەندییەکانی یەکگرتووی ئیسلامی، سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و بەڕێوەچوونی کۆنگرەی یەکگرتوو گفتوگۆ کرا.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کونسوڵگەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر،باسی بەڕێوە چوونی دیداری دوو قۆڵی نێوان نەسروڵڵا ڕشنودی سەرکونسوڵی ئێران لە گەڵ موحەمەد هاودیانی بەرپرسی پێوەندییەکانی پارتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان و لێژنەی هاوڕێی کرد .
بە گوێرەی هەواڵەکان لە ئەو دیدارەدا دوو لایەن لە سەر گۆرانکارییەکانی ناوچەکە قسەیان کرد و هاودیانی بە ئاماژە بە رەوتی گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە لە سەر پێداویستی تۆکمە کردنەوەی مەعنەویت و ئەخلاق لە ناوچەکەدا جەختی کردەوە و ڕەوتی بەڕێوە چوونی کۆنگرەی داهاتووی یەکگرتووی ئیسلامی شی کردەوە.
ڕشنودیش بە ئاماژە بە دۆخی ئێستای گۆڕانکارییەکان، داوای بەکارهێنانی هەموو بەستێنەکانی کرد بۆ خزمەت بە خەڵکی هەرێمی کوردستانی .