لە سلێمانی پرسە بۆ قاسم سولەیمانی دادەنرێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i374614-لە_سلێمانی_پرسە_بۆ_قاسم_سولەیمانی_دادەنرێت
سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی کات و شوێنی پرسەی قاسم سولەیمانی ڕاگەیاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 04, 2020 12:28 Asia/Tehran
  • لە سلێمانی پرسە بۆ قاسم سولەیمانی دادەنرێت

سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی کات و شوێنی پرسەی قاسم سولەیمانی ڕاگەیاند.

مەهدی شوشتەری سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، ڕێوڕەسمی ماتەمینی سەرداری شەهید قاسم سولەیمانی سبەینێ یەکشەممە بەرواری 5-1-2020 لە کاتژمێر دووی پاشنیوەڕۆ تاکو چواری پاش نیوەڕۆ لە بینای سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە سوپای پاسداران بڵاویکردەوە، سبەینێ لە مەشهەد و دوو شەممە لە تاران و ڕۆژی سێ شەممە لە کرمان پرسە بۆ سه رداری شەهید قاسم سولەیمانی دادەنرێت و هەر هەمان ڕۆژ لە کرمان بە خاکیش دەسپێردرێت.