کۆنسوڵخانەی ئێران لە هەولێر پرسە بۆ قاسم سولەیمانی دادەنێ
کانونی دوھەم 04, 2020 12:57 Asia/Tehran
کۆنسوڵخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر لە راگەیێندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات کە رۆژی یەکشەممە 05-01-2020 پرسە بۆ قاسم سولەیمانی دادەنێت.
کۆنسوڵخانەی گشتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە راگەیێندراوەکەدا داوا لە بەرپرسان، کەسایەتییە سیاسی و دیارەکان و خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکات کە لە پرسەکەدا بەشداربن.
ئەمڕۆ شەممە لە بەغدا تەرمی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس و شەهیدەکانی دیکە لە رێوڕەسمێکدا لە بەغداوە دەبرێنە کەربەلا.
بڕیاریشە سبەی یەکشەممە تەرمی قاسم سولەیمانی و ئەو ئێرانیانەی دیکە کە لە بۆردومانەکەی ئەمریکادا کوژراون، بنێردرێنەوە ئێران.
لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، رۆژی یەکشەممە 05-01-2020 کاژێر 09:00ی سەرلەبەیانی تاوەکو 05:00ی ئێوارە لەنێو کۆنسوڵخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر پرسەکە بەڕێوەدەچێت.